Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 11 APR 2025 00:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. پشتیوان: سەرۆک و کەسە نزیکەکانی هەردەم لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریی بوون
| KDP.info


دیبەگە-KDP.info- د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، ڕایدەگەیەنێت، ئەو بنەمایەی عێراقی نوێی لەسەر دامەزرێنرا، جێبەجێ نەکراوە و بەرپرسانی بەغدا پابەندی دەستوور نەبوونە. 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 06-04-2025، لە ناحیەی دیبەگەی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە ڕێوڕەسمێکدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسی حکوومەتی و حزبی، پەردە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی 'کارەساتی 6ـی نیسانی 2003' لا درا. لەو ڕۆژەدا، لە ئەنجامی بۆمبارانی هەڵەی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، فەرماندە وەجیهـ بارزانی بە سەختی بریندار بوو و 17 پێشمەرگەی دیکەش شەهید بوون. 

د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، لــە گوتاری ڕێوڕەسمەکەدا ڕایگەیاند، "هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە ڕۆڵی گرنگیان لە ئازادکردنی عێراق و نووسینەوەی دەستوور بیینی، بەڵام ئەو بنەمایەی عێراقی نوێی لەسەر دروست کرا، جێبەجێ نەکراوە و بەرپرسانی بەغدا پابەندی دەستوور نەبوونە."

پشتیوان سادق، جەختی لەوەش کردەوە، "ڕووداوەکانی 06ـی نیسان، ئەوەیان نیشان دا، سەرۆک بارزانی و کەسە نزیکەکانی هەردەم لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریی بوون لە کوردستان، لەم پێناوەشدا قوربانییان داوە."

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، لــە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش دا "حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاری زۆر گەورەی کردووە و ئاسۆی داهاتووی خەڵکی کوردستان ڕوونە."




دوایین هەواڵەکان

بڕیاردرا هەوڵەکان چڕتر بکرێنەوە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا یووسف

THURSDAY, 10 APRIL 2025 23:04:00

ھەولێر-KDP.info- لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی، بڕیاردرا سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانی و تیمی فڕۆکەوانی فریاگوزاریی ھەولێر بەشداربن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا یووسف ئەو کچەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە کاتی گەشت و سەیراندا لەناو ئاو لە دەڤەری بارزان خنکابوو.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (کرمانج عیزەت بەگ) دەکات

THURSDAY, 10 APRIL 2025 21:04:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (زلێخا محەممەد شەریف) ھاوژینی خوالێخۆشبوو (عیزەت سلێمان بەگ) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (کرمانج عیزەت بەگ) بەرپرسی لقی(۲٦)ی گوڵانی پارتی دەکات.

 

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

THURSDAY, 10 APRIL 2025 20:04:46

ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو کەسەی لە ڕێوڕەسمی جەژنی ئەکیتۆ لە دهۆک، بە ساتور هێرشی کردە سەر هاووڵاتییان، هەڵگری بیروباوەڕی داعش بوو، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکە ئەو کارەی ئەنجام داوە.

 
هاتووچۆ: ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی گەشتیارانە

THURSDAY, 10 APRIL 2025 20:04:52

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڕیاری دا لە ڕۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەكاندا هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسكیل لە شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاكان قەدەغە بكرێت.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك نووسەر و ڕۆشنبیری عەرەب دەكات

THURSDAY, 10 APRIL 2025 20:04:40

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 10ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك ئەدیب و نووسەر و كەسایەتیی ڕۆشنبیری عەرەب كرد كە بە مەبەستی بەشداری لە حەڤدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب سەردانی هەولێریان كردووە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact