سۆران-KDP.info- مامۆستایه‌كی زانكۆی سۆران، له ماڵپەڕی فەرمیی پارتییەوە باس له کاریگەرییە یاسایی و سیاسییەکانی هێڵی ٣٦ و بڕیاری ٦٨٨ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌كات و پێی وایه، ئه‌م بڕیارانه بوونه بناغه‌ی یاسایی و سیاسیی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پرسی كورد.
پ.ی دكتۆر سانع شه‌ریف، مامۆستای زانكۆی سۆران له كۆلێژی یاسا، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گرنگی و كاریگه‌ریی یاسایی و سیاسیی بڕیاری ٦٨٨ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و دانانی هێڵی ۳٦ (ناوچه‌ی دژه‌فڕین)ی خسته به‌رباس و گوتی، لە مێژووی سیاسیی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستاندا، هێڵی ٣٦ (ناوچەی دژەفڕین) و بڕیاری ٦٨٨ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک گرنگترین دەستکەوتی یاسایی و سیاسی بوون بۆ گەلی کوردستان، كه به‌رهه‌می خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان بوون و به‌و بڕیارانه ڕه‌وایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت ئه‌و خه‌باته.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی یاسا پێی وایە كه، ئەم بڕیارانە بوونە هۆی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ڕووی یاسایی و سیاسییەوە لە هه‌رێمی کوردستان. بە تایبەتی، هێڵی ٣٦ کە لەلایەن وڵاتانی ئەمەریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا دانرا، نەک تەنیا له ڕووی ستراتیژی، بەڵکو سنوورێکی یاسایی دیاری کرد کە جیاکارییەکی ڕەسمیی دروست كرد لە نێوان به‌شێكی به‌رچاو له ناوچە کوردستانییه ئازادكراوه‌كان و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ڕژێمی بەعس و بۆ یه‌كه‌م جار بوو دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی له‌پشت بێت و بووه هۆی زەمینەسازی بۆ دامەزراندنی سیستمێکی خۆبەڕێوەبەری کوردی، کە لە ساڵی ١٩٩٢دا یەکەم حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزرا. لەم قۆناغەدا، باشووری کوردستان (هه‌رێمی كوردستان) بۆ یەکەم جار توانی سیستمی حکومڕانی و یاسایی و دادوەریی جیاواز لە عێراق بەرەوپێش ببات و ڕه‌وایه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرێ.
سانع شه‌ریف باسی ئه‌وه ده‌كات كه، كاریگه‌رییه درێژخایەنەکانی ئەم بڕیارانە ڕۆژ به‌ڕۆژ فراوانتر بوو و بوونه بناغەی دامەزراندنی دیموکراسی و سیستمی فرەحیزبی لە هەرێمی کوردستان. ئەم بڕیارانه نەک تەنیا بۆ بەرگرتن بوو لە دۆخی نالەباری ئەو سەردەمەی كورد، بەڵکو مەودای کاریگەرییان زۆر لە سنوورەکانی ساڵانی ١٩٩٠کان تێپەڕاندو‌وە و تا ئەمڕۆش وەک بنەمایەکی یاسایی و سیاسی بۆ باشووری کوردستان کاریگەرییان هەیە و بۆ داهاتووش كاریگه‌ریی خۆیان ده‌بێت له ڕه‌وتی رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌دا.
سه‌لاح جلال