پیرمام-KDP.info- بەشی رێکخستنی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، خولێکی راھێنان و برەودان بە تواناکانی بواری رێکخستنی بۆ ھەڤاڵانی بەرپرسی لیژنە ناوچەکانی سەرجەم لقەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردەوە.
لە چوارچێوەی کار و بەرنامە و پلانەکانی بەشی رێکخستنی مەکتەبی سیاسی بۆ بەرەوپێشتربردنی تواناکانی ھەڤاڵانی بەرپرسی لیژنە ناوچەکانی پارتیمان، ڕۆژی شەممە ٥ ی ٤ ی ٢٠٢٥ لە بارەگای بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی لە پیرمام، بە گوتنەوەی وانەیەک لەسەر تیۆرەکانی ڕێکخستن و خەسڵەتەکانی پەرەپێدانی ڕێکخستن و ھونەر و زانست و خەسڵەتەکانی بەرپرسیارێتیی ئۆرگان و ڕەگەزەکان و شێوازەکانی ڕێکخستن و پلان و بەرنامە لە کاری ڕێکخستن، دەست بە کردنەوەی خولی ڕاھێنانی ڕێکخستن بۆ وەجبەی یەکەمی ھەڤاڵانی بەرپرسی لیژنە ناوچەکانی سەرجەم لقەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا.
برەودان بە تواناکان و دەستپێشخەری و خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییەکان و ئاراستەکردنی وزە و تواناکان بە یەکانگیریی تەواو و پێکەوەبەستنی تیۆر و بەرنامە و پراکتیک، پێشمەرجی سەرکەوتنی حزبی سیاسین.

