ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 24ـەمین ساڵیادی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پشتیوانییە نێودەوڵەتییە لە ساڵی 1991 لە هەرێمی کوردستان کرا.
دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی:
لە ساڵیادی بڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە سنوورێکی بۆ هێرش و ستەمی ڕژێمی بەعس دانا، ڕێز و پێزانینی زۆرمان بۆ پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دووپات دەکەینەوە.
پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت لە پاراستنی خەڵکی کوردستان و داکۆکیکردن لە مافەکانی.