ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، بە بۆنەی (٦٦)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و کارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات دەکات.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی.
بەڕێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و کارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات
بە بۆنەی ( ٦٦)مین ساڵیادی بە ئاشکرا دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات، پیرۆزبایی لە گشت کارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
ڕۆژنامەی خەبات، مێژوویەکی پڕ لە سەروەری لە کاروانی ڕۆژنامەگەریی کوریدا ھەیە و خزمەتێکی زۆری بە زمان و کولتوور و ڕۆشنبیریی کوردی کردووە و سەکۆیەکی گرنگ و ڕاستگۆی گەیاندنی پەیامی ئاشتیخوازانەی گەلی کوردستان و پەرەپێدانی ھزر و بیری نیشتمانپەروەرانە و پێکەوەژیانی ئاشتییانە بووە.
لە ساڵیادی دەرچوونی (خەبات) دا، دەستخۆشیتان لێ دەکەم و ئومێدی پێشڤەچوون و گەشەسەندنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مەسروور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠٢٥/٤/٤