Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 11 APR 2025 00:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی: ڕۆژنامەی(خەبات) لە تێكڕای وێستگەكانی كاریدا دەنگێکی سەرکەوتوو و ڕەسەنی گەلەكەمان بووە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە یادی شەشت و شەشەمین ساڵەی دەرچوونی، پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و كارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات دەکات و دەڵێت، ڕۆژنامەی خەبات بووەتە تۆمارگەیەكی گرنگی خەبات و بەسەرهات و تێكۆشانی گەلەكەمان لە قۆناغە جیاجیاكاندا.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان، سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و كارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات

بەبۆنەی شەست و شەشەمین ساڵەی بەئاشكرا دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی(خەبات)ـەوە پیرۆزباییەكی گەرمتان لێ دەكەم و سوپاسی بەردەوامی و ماندووبوونتان دەكەم، بەتایبەت كە ڕۆژنامەی خەبات بووەتە تۆمارگەیەكی گرنگی خەبات و بەسەرهات و تێكۆشانی گەلەكەمان لە قۆناغە جیاجیاكاندا.

ڕۆژنامەی(خەبات) لە تێكڕای وێستگەكانی كاریدا لە پابەندبوونی بە بەها نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی پێكەوەژیان و ئاشتیخوازیدا دەنگێکی سەرکەوتوو و ڕەسەنی گەلەكەمان بووە. لە ساڵیادی بەئاشکرادەرچوونی ڕۆژنامەکەتاندا دەستخۆشیتان لێ دەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

 

مسعود بارزانی

4ی نیسانی 2025




دوایین هەواڵەکان

بڕیاردرا هەوڵەکان چڕتر بکرێنەوە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا یووسف

THURSDAY, 10 APRIL 2025 23:04:00

ھەولێر-KDP.info- لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی، بڕیاردرا سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانی و تیمی فڕۆکەوانی فریاگوزاریی ھەولێر بەشداربن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا یووسف ئەو کچەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە کاتی گەشت و سەیراندا لەناو ئاو لە دەڤەری بارزان خنکابوو.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (کرمانج عیزەت بەگ) دەکات

THURSDAY, 10 APRIL 2025 21:04:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (زلێخا محەممەد شەریف) ھاوژینی خوالێخۆشبوو (عیزەت سلێمان بەگ) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (کرمانج عیزەت بەگ) بەرپرسی لقی(۲٦)ی گوڵانی پارتی دەکات.

 

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

THURSDAY, 10 APRIL 2025 20:04:46

ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو کەسەی لە ڕێوڕەسمی جەژنی ئەکیتۆ لە دهۆک، بە ساتور هێرشی کردە سەر هاووڵاتییان، هەڵگری بیروباوەڕی داعش بوو، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکە ئەو کارەی ئەنجام داوە.

 
هاتووچۆ: ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی گەشتیارانە

THURSDAY, 10 APRIL 2025 20:04:52

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڕیاری دا لە ڕۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەكاندا هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسكیل لە شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاكان قەدەغە بكرێت.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك نووسەر و ڕۆشنبیری عەرەب دەكات

THURSDAY, 10 APRIL 2025 20:04:40

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 10ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك ئەدیب و نووسەر و كەسایەتیی ڕۆشنبیری عەرەب كرد كە بە مەبەستی بەشداری لە حەڤدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب سەردانی هەولێریان كردووە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact