هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3/4/2025 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، بۆ كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزیان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌ره‌خۆشی له به‌رێز نازم كه‌بیر به‌رپرسی لقی 17ی شه‌نگالی پارتی دیموكراتی كوردستان و خانه‌واده‌كه‌یان كرد.
به‌ڕێزیان وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، له خواى مه‌زن داواکار بوو گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خانه‌واده‌كه‌یان ببه‌خشێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نازم كه‌بیر، سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یانی بۆ په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنی و هاوبه‌شیى به‌ڕێزیان له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.