هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28-3-2025 مه‌سروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمیی ئاراستەی گه‌لی میانمار و تایله‌ند كرد به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه توونده‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕووبه‌ڕوویان بوویه‌وه و ڕایگه‌یاند، سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەم و هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) لەبارەی بوومەلەرزەکەی ئه‌مرۆی میانمار و تایلەند، پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە و نووسیویەتی، "زۆر دڵتەنگ و نیگەرانم بە ڕوودانی ئەو بوومەلەرزەیەی کە ئه‌مڕۆ هه‌ینی میانمار و تایلەندی گرتەوە و ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە ."
هەروەها مەسروور بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویەتی، "سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەم و هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم ،"
سەرۆكی حكوومەت لە پەیامەكەیدا، هیوای سه‌لامه‌تی و زوو ڕزگاربوونی بۆ ئەو کەسانەش خواست کە تا ئێستا لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا ماون.