ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، بۆ کۆچی دوایی خەباتگێڕ و تێکۆشەری کورد (عبدالرحیم عصمت وانلی ناسراو بە بابێ نەوزاد) پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەکەی دەکات.
دەقی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خەباتگێڕ و تێکۆشەری کورد (عبدالرحیم عصمت وانلی ناسراو بە بابێ نەوزاد)ـم پێگەیشت. خوالێخۆشبوو (عبدالرحیم عصمت وانلی) کەسایەتیی نیشتیمانپەروەری ڕۆژئاوای کوردستان تەمەنی خۆی بۆ خەبات لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان لە سووریا و لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا تەرخان کرد و لەو ڕێگەیەدا تووشی زیندان و دەربەدەری و ئاوارەیی بوو.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو (عبدالرحیم عصمت وانلی) و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی لە پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٢٥ی ئاداری ٢٠٢٥