قەتەر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە دەوحە و لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆ بووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی ئاداری 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردان و بانهگێشتێکی فەرمی گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر و لەگەڵ شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەر کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە، بیروڕاشیان لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەر ئاڵوگۆڕ کرد.
