Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 1 APR 2025 01:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نه‌ورۆز، میكانیزمێك بۆ پاراستنی زمان و ناسنامه‌ی كوردبوونمان
| KDP.info


زیــــــبا تـەهـــــــــــا

به‌درێژایی ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی، مرۆڤ هه‌وڵیداوه‌ ژیانی به‌شێوه‌ی جیاواز و نه‌ریتی جیاواز به‌رێوه‌ ببات، و داهێنه‌ری ژینگه‌یه‌ك بكات كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هزر و بیركردنه‌وه‌ی وێناكردنی ژیانیه‌وه‌ بێت. ئه‌م ژینگه‌یه‌ به‌تێپه‌ڕبوونی كات به‌ره‌وفراوانبوون چوو تا گه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان بۆ ناسینه‌وه‌ و جیاكردنه‌وه‌ی له‌ كۆمه‌ڵگه‌كانی دیكه‌، و به‌پێی سروشت و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و ئاستی تێگه‌یشتنیان بۆ ناسینی ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان، هێما و نیشانه‌ی جیاوازیان به‌كارهێناوه‌‌. یه‌كێك له‌و ڕه‌مز و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بۆنه‌ و یاده‌ تایبه‌ته‌كانه‌وه‌ بووه‌‌ كه‌ ئه‌مه‌ش دواتر بۆته‌ شوناس و ناسنامه‌ی ئه‌و هۆز و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه و هه‌ر به‌و كاره‌ش ناسراونه‌ته‌وه‌. ئه‌گه‌رچی ده‌كرێت به‌هۆی فاكته‌ره‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ هێمایه‌ك یان ڕه‌مزێك له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی تر چووبێت یاخود به‌هۆی نزیكی كۆمه‌ڵگه‌ و نه‌ته‌وه‌ و هۆزه‌كانه‌وه‌، بیرۆكه‌یان له‌یه‌كتر وه‌رگرت بێت و بڵاوبووبێته‌وه.

نه‌ته‌وه‌ی كورد یه‌كێك له‌و نه‌ته‌وه‌ زیندووانه‌ی جیهانه‌ كه‌ خاوه‌ن مێژوویه‌كی دێرینی پڕ سیمبولی هه‌یه‌، یه‌كێك‌ له‌و سیمبول و جه‌ژنه‌ نه‌ته‌واییانه‌،‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز- سه‌ری ساڵیی نوێی كوردییه‌. نه‌ورۆز بۆته‌ ناسنامه‌ی كوردبوون له‌جیهاندا و جیاوازتر له‌ نه‌ته‌وانه‌كانی دیكه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی به‌هاردا ئاگر ده‌كه‌نه‌‌وه‌ و پێشوازی له‌وه‌رزی به‌هار ده‌كه‌ن، جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز ئه‌نجام ده‌دات.

نه‌ورۆز بۆ ئێمه‌ی كورد، ته‌نیا جه‌ژن و بۆنه‌یه‌كی ساده‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌ نییه‌، باكگراوندێكی مێژوویی و نیشتمانی مه‌زنی هه‌یه‌. نه‌ورۆز بۆ گه‌لی كوردستان بۆته‌ پارێزه‌ری كلتوور و ناسنامه‌ و ته‌نانه‌ت هۆكاری پاراستنی خاك و نیشتمانیش بووه‌، چونكه‌ له‌سه‌رده‌می ژێرده‌سته‌یدا یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز مانای گه‌یاندنی زیندووێتی نه‌ته‌وه‌ی كوردی به‌خشیووه‌ و دوژمنانی كورد دڵخۆش نه‌بوون به‌ یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی. پێیانوابووه‌ به‌ یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و خاكدۆستی لای تاك به‌ تاكی كورد په‌ره‌ده‌سه‌نێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌وه‌ی ئاینده‌ش دروست ده‌كات، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ڕێگربوون له‌ یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز.

لێره‌دا به‌گرنگی ده‌زانم ئاماژه‌ به‌ ڕۆڵی ئافره‌تان و دایكانی كورد بكه‌م له‌پاراستنی ئه‌و جه‌ژنه‌ كوردانه‌. كه‌ توانیویانه‌ له ‌ڕێگه‌ی گه‌یاندن و یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز پێناسه‌ی جوان به‌ نه‌ورۆز ببه‌خشن و داینه‌مۆی به‌رز ڕاگرتنی ئه‌و جه‌ژنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ ببن و به‌شێك بن له‌ ده‌ستاوده‌ستكردنی هزری نیشتمانپه‌روه‌ری له‌ دایكانه‌وه‌ بۆ مناڵه‌كانیان، و هۆكارێك بن بۆ به‌رز ڕاگرتنی ئاڵا و ناسنامه‌ی كوردایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی كورد، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ كوردستان ببێته‌ خاوه‌ن هێزێك كه‌ هه‌میشه‌ له‌پێناو پاراستنی شه‌ره‌ف و شوناسی كوردبوونمان خۆیان بكه‌نه‌ قوربانی و گیانفیدای خاك و نیشتمان بن.

یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز، ڕۆڵی كاریگه‌ری له‌سه‌رناساندنی پرسی كورد له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا هه‌یه‌، وا ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر پرسی كورد بناسێندرێت و پاڵپشتی و تێگه‌یشتنی زیاتر بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك دروست بێت كه‌ ئه‌گه‌رچی نه‌ته‌وه‌یه‌كن زۆرترین خه‌بات و قوربانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان داوە، به‌ڵام هێشتا نه‌بۆته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و نه‌یانهێشتووه‌ پارچه‌كانی كوردستان یه‌كبگرنه‌وه‌ و كوردستانی گه‌وره‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت. ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ وایكردووه‌ كه‌ زۆرێك له‌ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ته‌كان ڕێگه‌ناده‌ن به‌ئازادانه‌ یادی نه‌ورۆز بكرێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی به‌ دووژمنان نه‌ڵێن به‌ڵێ هێشتا كورد زیندووه‌ و ئاڵاكه‌ی به‌ده‌ستی كوڕ و كچانی وڵاته‌وه‌ به‌رز ڕاگیراوه‌. له‌و دیدگایه‌وه‌ كه‌ نه‌ورۆز لای كوردستانیان پیرۆزه‌ و به‌شانازییه‌وه‌ له‌هه‌رشوێنێكی جیهان بن یادی ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی گرنگه‌، ئێمه‌ هه‌وڵ بده‌ین ساڵانه‌ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌ی فراوانتر یادی نه‌ورۆز بكه‌ینه‌وه‌ و نه‌ریت و كلتووری كوردانه‌ی خۆمان له‌بیرنه‌كه‌ین، له‌گه‌ڵیدا بیكه‌نه‌ میكانیزمێك بۆ گرنگیدان به‌ زمان و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان. ڕێگه‌نه‌ده‌ین ناسنامه‌ و شوناسی كوردبوون كاڵ ببنه‌وه‌ و زمان و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ به‌سه‌رماندا زاڵ بێت، و جێگره‌وه‌ بۆ كلتوور و نه‌ریتی كورده‌وارییمان دروست بێت، پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌خه‌می پاراستنی پیرۆزییه‌كانی نیشتماندا بین و به‌فه‌خره‌وه‌ یادیان بكه‌ینه‌وه‌.




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (یونس هەڵشۆیی) دەکات

MONDAY, 31 MARCH 2025 22:03:47

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوشکی، خوالێخۆشبوو خاتوو (ئەستی ڕەسووڵ مەحموود) لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە هەڤاڵ (یونس هەڵشۆیی) دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

 
مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات

MONDAY, 31 MARCH 2025 22:03:58

هه‌ولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق کرد بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەوان بەڵێن ساڵحـی برای.

 
سەرۆکی حکوومەت ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان پیرۆز دەکات

MONDAY, 31 MARCH 2025 14:03:39

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵیادی دامەزراندن لە هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و کوردستان پیرۆز دەکات و دەڵێت، مێژوویەکی دێرینیان لە تێکۆشان لە پێناو ئازادیدا هەبووە. 

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: ڕۆڵى هه‌ردوو حزبى شیووعیى عێراق و كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین

MONDAY, 31 MARCH 2025 13:03:14

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزبایی له‌ هه‌ردوو حزبى شیووعیى عێراق و كوردستان، دەکات و دەڵێت، له‌م یاده‌دا ڕۆڵى نیشتمانى و خه‌بات و تێكۆشانى هه‌ردوو حزب له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دیكتاتۆرى و به‌شدارییان له‌ ژیانى سیاسیدا به‌رز ده‌نرخێنین.

 
بڕیارە ڕێبەر ئەحمەد لە بەریتانیا گوتارێک پێشکەش بکات

MONDAY, 31 MARCH 2025 12:03:04

لەندەن-KDP.info- وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریی لە لووتکەی ئاسایشی سنوور، لە بەریتانیایە و گوتارێک پێشکەش دەکات. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact