Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 26 MAR 2025 11:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی: لە ئاهەنگی کۆڵن ڕێبازی دڵسۆزی بۆ وڵات و كوردستانیبوون سەركەوت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی 3ی 2025، سەرۆك مەسعود بارزانی لەبارەی ئاهەنگی نەورۆزی شاری كۆڵنی ئەڵمانیا پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "جێگەی خۆشحاڵییە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییانی كورد بە جۆش و خرۆشێكی بێ وێنە بەشدارییان لە ئاهەنگی نەورۆز لە شاری (كۆڵن)ی ئەڵمانیادا كرد."

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامی سەرۆك بارزانییە..

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

جێگەی خۆشحاڵییە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییانی كورد بە جۆش و خرۆشێكی بێ وێنە بەشدارییان لە ئاهەنگی نەورۆز لە شاری (كۆڵن)ـی ئەڵمانیا كرد. بەشداریی ئەو ژمارە زۆرەی كوردستانیانی خۆشەویست و شوێنكەوتوانی ڕێبازی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری لەم گردبوونەوەیەدا ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ توانا و زیندوویەتی ڕەوەندی كوردی لە دەرەوەی وڵات و سەلمێنەری ئەوەشە، كە ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لە دەرەوەی وڵات هێزێكی گەورە و هەمیشە ئامادەن بۆ پاڵپشتیكردنی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان لە ناوەندە جیهانییەكان و لەناو ڕای گشتیی جیهانی.

هەرچەندە لە ئاهەنگەكەی شاری كۆڵن دەستێكی نائەمین هەوڵی تێكدان و نانەوەی ئاژاوەی دا و لە ڕووماڵكردن ویستیان پەیامی گردبوونەوە جەماوەرییەكەی نەورۆزی (كۆڵن) بەلاڕێدا ببەن، بەڵام دەنگ و ڕەنگی ڕاستەقینەی بەشداربوان ڕێگەی بەوە نەدا ئەو هەوڵانە سەر بگرێت و لەو ئاهەنگەدا ڕێبازی دڵسۆزی بۆ وڵات و كوردستانیبوون سەركەوت.

لێرەدا سوپاسی تاك تاكی ئەو خۆشەویستانە دەكەم كە بە جۆش و خرۆشی كوردانە و بە ڕۆحێكی نیشتیمانپەروەرانە پەیامی ئاشتیخوازانەی گەلەكەیان لەو گردبوونەوە پڕشكۆیەدا بە جیهانیان گەیاند و دەستخۆشیان لێ دەكەم.

هیوادارم هەمیشە لە خۆشی و جەژن و شادیدا بن، سڵاو لە هەموو خەباتگێڕان و ئازادیخوازان و دڵسۆزانی كورد لە هەر شوێنێكی جیهان بن.

 

مسعود بارزانی

23ی ئاداری 2025




دوایین هەواڵەکان

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

TUESDAY, 25 MARCH 2025 20:03:54

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، چەند پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبووان خاتوو (شوکریە مەجروم ئیبراھیم) و (سەبریە حاجی پیرۆز تەتەر) و (عائیشە حەمە ڕەشید) خوالێخۆشبوو (عەلی حەمە خورشید)، (فایەق حەکیم محەممەد گڵێجاڵی) دەکات.

 

مەسیحیێن دهۆکێ ژی بەژداری بازارێن شەڤانێن رەمەزانێ دبن

TUESDAY, 25 MARCH 2025 19:03:06

دھۆک-KDP.info-  هەر ژمێژەیە و دهۆک ب باژێرێ پێکڤەژیانا ئاین و ئول و نەتەوە و پێکهاتەیێن جودا یا بەرنیاسە، و تێدا ب بێ جوداهی و یەکتر قەبولکرنێ دژین، ژلەوما ژی دبێژنێ دهۆکا رەنگین،

 
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی بابێ نەوزاد

TUESDAY, 25 MARCH 2025 19:03:51

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، بۆ کۆچی دوایی خەباتگێڕ و تێکۆشەری کورد (عبدالرحیم عصمت وانلی ناسراو بە بابێ نەوزاد) پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەکەی دەکات.

د. عیرفان ره‌شید بۆ KDP: سەیرە لەسەر جیاوازیی زمان و خاک دژایەتی بکرێین

TUESDAY, 25 MARCH 2025 13:03:52

سلێمانی-KDP.info- پسپۆڕێكی شەریعەتی ئیسلام و مامۆستای زانكۆ، لەبارەی خۆشەویستیی نیشتمان و پابەندبوون بە خاكەوە لە ڕوانگەی ئیسلام، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، بۆ ئێمەی بڕوادار، سەرچاوەی یەكەمی خۆشەویستیی نیشتمان، قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانی پێغەمبەری خوایە (د.خ) ئێمە ئایینەكەمان پێش هەر بیرێكی تر، فێرمان دەكات وابەستەی خاكی خۆمان بین.

 
كۆنفیدراسۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی: په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، پشتگیرییه‌كی به‌هێز بوو بۆ گه‌لی كورد

TUESDAY, 25 MARCH 2025 13:03:26

ھەولێر-KDP.info- له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی كه‌ له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ خوێندرایه‌وه‌، سه‌رۆكی كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و له‌ په‌یامه‌كه‌یدا سوپاس و پێزانینی زۆری بۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌ربڕی.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact