ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی دکتۆر قەحتان جیھاد سورچی دەکات کە ئەمڕۆ بە ڕووداوی ھاتووچۆ گیانی لەدەستداوە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:
پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی پزیشکی خوالێخۆشبوو قەحتان جیھاد سورچی دەکەم کە بەداخەوە ئەمڕۆ لە کاتی ئەرک و لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی ھاتووچۆدا لە ناوچەی مێرگەسۆر، گیانی لەدەست دا.
ھاوسۆز و ھاوخەمی خانەوادە و کەسوکار و ھاوڕێیان و ھاوکارانی خوالێخۆشبووم، لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٣/٢١