هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەت میوانداریی ژمارەیەک باڵیۆز و دیپلۆمات و نوێنەر و نێردەی وڵاتان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٣/٢١، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، لە کۆمەڵگەی گەشتیاریی کۆڕەک، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، میواندارییەکی بۆ ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران ڕێکخست.
لە میواندارییەکەدا فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و ژمارەیەک لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و دیپلۆمات و نوێنەر و نێردەی وڵاتان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوون.