هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و کەسایەتی نیشتیمانپەوەری پشدەر و بتوێن (حاجی قادر گەیلانی) پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و کەسایەتی نیشتیمانپەوەری پشدەر و بتوێن (حاجی قادر گەیلانی)ـم پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو حاجی قادر گەیلانی دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٢١ـی ئاداری ٢٠٢٥