هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی هەولێر ئاگادارییەك ئاراستەی هاووڵاتیان دەكات و ڕایدەگەیێنێت لە سبەیەوە نۆرەی ئەلیكترۆنی دەستپێدەكات و هیچ مامەڵەیەك بێ نۆرەی ئەلیكترۆنی ڕایی ناكرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، "ئاگاداری هاووڵاتیان دەكەینەوە لە ڕێككەوتی 2025-03-18، نۆرەی ئەلیكترۆنی كارا دەبێت لە سەرجەم فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی هەولێر.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاشكرای دەكات كە هیچ مامەڵەیەك بەبێ نۆرەی ئەلیكترۆنی ڕایی ناكرێت و هاووڵاتی پێویستە كارتی بانكی پێبێت بۆ پارەدان.