هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی رێكخراوی وزه و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام بۆ پاراستنی ژینگه باوەڕی وایه، هاووڵاتیان سوودمه‌ندی یه‌كه‌من له پڕۆژه‌ی ڕووناكی و ده‌شڵێ، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیار له‌سه‌ر دیاریكردنی نرخی كاره‌بای 24 كاتژمێری له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان ده‌دات.
حه‌مه‌ئه‌مین هه‌وارامانی، سه‌رۆكی رێكخراوی وزه و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام بۆ پاراستنی ژینگه، تایبەت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ئێمه زووتر داوامان كردووه پڕۆژه‌ی ڕووناكی جێبه‌جێ بكرێت، چونكه له ئێستادا ئاوه‌دانی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له زیادبوونه و باوی به‌كارهێنانی مۆ‌لیده نه‌ماوه، چونكه پڕۆژه‌كه له چه‌ندین لاوه سوودی بۆ هاووڵاتیان هه‌یه، له‌وانه‌ش، نه‌مانی مۆ‌لیده و پاراستنی ژینگه، هه‌روه‌ها سوودێكی دیكه‌ی پڕۆژه‌كه ئه‌وه‌یه، هاووڵاتی ئه‌گه‌ر چه‌ند ئه‌مپێرێك كاره‌با له مۆ‌لیده وه‌ربگرێت و مانگانه به‌كاریشی نه‌هێنێت، كرێی مۆ‌لیده‌ی هه‌ر بۆ دێته‌وه، به‌ڵام له پڕۆژه‌ی ڕووناكی‌دا ئه‌گه‌ر ئیشت به كاره‌با نەبێت، هیچ پاره‌یه‌كت بۆ نایه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی رێكخراوی وزه و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، لە لێدوانەکەیدا بۆ KDP ده‌شڵێت، پڕۆژه‌ی ڕووناكی یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كان و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له كێشه‌ی كاره‌با رزگاریان ده‌بێت، ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی پێشتر كراونه‌ته سیستمی 24 كاتژمێری و له ئێستادا به‌بێ ئه‌وه‌ی كاره‌بایان له‌سه‌ر بپچڕێت، به پاره‌یه‌كی كه‌متر كاره‌بایه‌كی به‌رده‌وامیان هه‌یه.
له‌باره‌ی نرخی كاره‌بای ڕووناكی، هه‌ورامانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، هێشتا نرخی راسته‌قینه‌ی كاره‌بای 24 كاتژمێری دیاری نه‌كراوه، له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به ئاماده‌بوون و به‌شداریی لایه‌نه‌كان بڕیار له‌سه‌ر كرێی كاره‌بای ڕووناكی ده‌درێت، ئێمه دڵنیاین بڕیاره‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیانه و حكوومه‌ت كرێیه‌كی گونجاو بۆ كاره‌با دیاری ده‌كات.
گوتیشی، ئێستا سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕووناكییه و لێره و له‌وێ هه‌ندێ خه‌ڵك گله‌یی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه دڵنیاین له دواڕۆژدا پڕۆژه‌كه سوودی زۆری بۆ هاووڵاتیان دەبێت، له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانیش كاره‌با به‌و شێوه‌یه به‌كار دێت و هیچ وڵاتێك نییه هاووڵاتی تێیدا كاره‌با به ئاره‌زووی خۆی به‌كار بێنێت، بێگومان كاریگه‌رییه‌كانی پڕۆژه‌ی ڕووناكیش لە داهاتوودا بۆ هاووڵاتیان ده‌رده‌كه‌وێت.
قائید میرۆ