ھەولێر-KDP.info- و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا خالید مەلەکی، بەرپرسی لقی سۆران ـی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامى کوردستان و زانا و كه‌سایه‌تیى دیارى ناوچه‌كه و هاوكاران و هاوڕێیانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.
خوالێخۆشبوو زانایه‌كى دیارى ئایینى و نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بوو. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/2/22