هەولێر-KDP.info- لە ساڵیادی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، زۆربەی گەلان ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک بە ڕێزەوە یاد دەکەنەوە، بەڵام هێشتا گەلی کورد وەک گەلێکی زوڵملێکراو و ژێردەست، لە زۆربەی وڵاتان زمانەکەیان لە ژێر هەڕەشەی لەناوچووندایە.
محەمەد خانی، نەوەی یهکێک له شاعیر و ڕووناکبیره مهزنهکانی نهتهوهی کورد، گرنگیی زمانی کوردیی وەک ناسنامەی نەتەوەیی، له ڕێگهی ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانهوه خستە ڕوو و جەختی لەوە کردەوە، زمانی دایک، بناغەی شوناس و ڕێز و کەرامەتی گەلی کوردە.
محەمەد خانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، زمانی کوردی، میراتێکی کولتووری و مێژووییە کە دەبێت بپارێزرێت، ئاماژەی بەوەش کرد، کە زمانی دایک، کلیلی پاراستنی شارستانیەت و کەلەپووری کوردییە.
لە درێژەی قسەکانیدا، خانی باسی پەیوەندیی نێوان زمان و داهاتووی کوردستانی کرد و گوتی، گەشەسەندنی زمانی کوردی، بەشێکی گرنگە لە گەشەسەندنی سیاسی و کۆمەڵایەتیی گەلی کورد. ئەو باوەڕی وایە کە پاراستنی زمانی دایک، مافێکی بنەڕەتی و گرنگە بۆ هەر نەتەوەیەک.
لە کاتێکدا کە جیهان ڕۆژی نێودەوڵەتیی زمانی دایک بەبیر دێنێتەوە، قسەکانی خانی گرنگییەکی تایبەتی هەیە. ئەو جەختی لەوە کردەوە کە زمانی کوردی تەنیا زمانێک نییە، بەڵکو ناسنامە و ڕۆحی نەتەوەیەکە.
لە کۆتایی قسەکانیدا، محەمەد خانی نەوەی شاعیر و ڕووناکبیری مهزنی نهتهوهی کورد، داوای لە هەر کوردێک کرد کە بەرپرسیارێتیی پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی لە ئەستۆ بگرن. ئەو باوەڕی وایە کە پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی داهاتووی نەتەوەیە و هەر تاکێکی کورد دەبێت ڕۆڵی خۆی لەم بوارەدا ببینێت.
کاروان باعەدری