Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 21 FEB 2025 15:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فرەنسۆ هەریری پێشمەرگەی شاخ و بەڕێوەبەری شار
| KDP.info


فازڵ میرانی

بەرپرسی دەستەی کارگێری

فرەنسۆ هەریری، مەردی شار و شاخ، سیمبولی خەبات و خۆڕاگریی گەلی کورد بوو. لە ١٨ی شوباتی ٢٠٠١دا، دەستی ڕەشی تاوان و تیرۆر درێژ بووەوە و لە کردەوەیەکی نامرۆڤانە و دڕندانەدا، زەفەریان بە تێکۆشەر و کەسایەتییەکی گەورە و کاریگەری وڵاتمان برد، ئەویش مەردی شار و شاخ، فرەنسۆ هەریری بوو. ئەوانەی پلانی تیرۆرکردنی ئەو تێکۆشەرە دیارەی کوردستانیان داڕشت و جێبەجێیان کرد، خەڵکانی دژەژیان و دژەئارامی بوون، ئەوانەی نەیاندەویست کوردستان پێشکەوتن بەخۆیەوە ببینێت و گەلەکەمان لە ئارامیدا بژیێت.

فرەنسۆ هەریری، کەسایەتییەکی کاریگەری ڕۆژگاری شۆڕش و خەباتی چەکداری بوو، لە ڕاپەڕینی مەزنی ١٩٩١یش بە دواوە، بووە دەنگێکی دلێر و هەقگۆی نێو پەرلەمانی کوردستان و دەوڵەتمەدارێکی بە توانای حکوومەتی هەرێمی کوردستان. ئەو تەنیا سیاسەتمەدارێک نەبوو، بەڵکو ڕەمزێک بوو بۆ خۆنەویستی و فیداکاریی بۆ گەل و نیشتمان. شەهیدکردنی ئەو شۆڕەسوارەی گەل و وڵاتمان، نیشانەی دڕندایەتیی نەیارانی گەلی ئێمە و دژبەرانی پێشکەوتن و مرۆڤایەتییە. بەڵام ئەوان نەیانتوانی ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن، چونکە کەسانی مەرد و نیشتیمانپەروەر، بۆ هەمیشە لە دڵی گەلەکەیاندا بە زیندوویی دەمێننەوە و بیرەوەرییان دەبێتە چرای ڕێگامان.

ئەو کاروانە پڕ لە شکۆیەی کەسانی وەک فرەنسۆ هەریری دەستیان پێ کرد و لە ڕۆژانی سەختدا درێژەیان پێ دا، نەوەکانی ئەمڕۆ و داهاتووی کوردستان تا گەیشتن بە سەرفرازی و ئازادیی یەکجارەکیی و سەربەخۆیی وڵات، باوەڕیان پێیەتی و درێژەی پێ دەدەن. شەهیدانیش هەر بە زیندوویی لە ویژدانی گەلدا دەمێننەوە و ڕۆژانە هێز و وزەمان پێ دەبەخشن بۆ بەردەوامبوون لە خەبات و تێکۆشان. فرەنسۆ هەریری تەنیا ناوی کەسێک نییە، بەڵکو قوتابخانەیەکە بۆ فێربوونی خۆڕاگریی و نیشتمانپەروەریی و قوربانیدان.

ئێمە ئەمڕۆ یادی ئەو قارەمانە دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین ڕێبازەکەی بەردەوام بکەین و ئامانجەکانی بەدیبهێنین. فرەنسۆ هەریری لە دڵی هەموو کوردێکدا دەژیت و بیرەوەرییەکانی هەمیشە لەگەڵمان دەمێننەوە. ئەو بە گیانی پاکی خۆی، ڕێگای ئازادیی بۆ نەوەکانی داهاتوو ڕووناک کردەوە و بوو بە چرای ڕێگای خەباتمان..

فرەنسۆ هەریری تەنیا کەسایەتییەکی سیاسی نەبوو، بەڵکوو ڕووناکبیر و ڕۆشنبیرێکیش بوو کە بە قووڵی لە کێشەکانی کۆمەڵگای کوردستانی دەڕوانی و هەوڵی دەدا ڕێگەچارەیان بۆ بدۆزێتەوە. ئەو باوەڕی بە دیالۆگ و گفتوگۆ هەبوو بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و هەمیشە هەوڵی دەدا پردەکان لە نێوان بیروڕا جیاوازەکاندا دروست بکات. لە سەردەمی خەباتی چەکداریشدا، فرەنسۆ هەریری ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی چالاکییەکاندا و هەمیشە لە پێشەوەی سەنگەرەکاندا بوو.

دوای ڕاپەڕینی مەزنیش، کاتێک دەرفەت ڕەخسا بۆ دامەزراندنی دەسەڵاتێکی کوردی لە هەرێمی کوردستان، فرەنسۆ هەریری بە تواناکانی خۆیەوە چووە نێو گۆڕەپانی سیاسەت و حکومڕانی و ڕۆڵێکی بەرچاوی بینی لە بنیاتنانی حکوومەتی هەرێم و دامەزراندنی بناغەکانی دیموکراسی و دادپەروەریی. ئەو بە دڵسۆزییەوە کاریدەکرد بۆ خزمەتکردنی گەلەکەی و هەمیشە لە خەمی پێشکەوتن و ئاوەدانی کوردستاندا بوو.

 

یادی بە خێر و ڕێگەی پڕ ڕێبوار بێت

 




دوایین هەواڵەکان

نەوەیەکی ئەحمەدی خانی له‌ ڕێگه‌ی KDPیەوە‌ داوایه‌ك له‌ هه‌موو کوردان ده‌كات

FRIDAY, 21 FEBRUARY 2025 13:02:26

هەولێر-KDP.info- لە ساڵیادی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، زۆربەی گەلان ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک بە ڕێزەوە یاد دەکەنەوە، بەڵام هێشتا گەلی کورد وەک گەلێکی زوڵملێکراو و ژێردەست، لە زۆربەی وڵاتان زمانەکەیان لە ژێر هەڕەشەی لەناوچووندایە.

 
کاوە مەحموود بۆ KDP: دەرفەت بۆ کورد ھاتووەتە پێش و مەترسیش ھەیە

FRIDAY, 21 FEBRUARY 2025 12:02:45

ھەولێر-KDP.info- سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان پێی وایە، کورد دەرفەتی لە بەردەمە لە گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە، بەڵام مەترسیش ھەن، ھاوکات دەشڵێ، لەم قۆناغە پێویستمان بە یەکگوتاری ھەیە.

 
په‌یامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ ڕۆژی جیهانیی زمانى دایكدا

FRIDAY, 21 FEBRUARY 2025 11:02:55

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی زمانی دایک دا جەخت لە بەرەوپێشبردنی زمانی کوردی و زمانی تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان دەکاتەوە و دەڵێت، "زمانمان هەبوونمانە". 

 
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە

FRIDAY, 21 FEBRUARY 2025 10:02:12

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە ڕۆژی زمانی دایکدا دەڵێت، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە سەرجەم کوردستانیان پیرۆز دەکەم. زمانی کوردی زمانی سەرەکی و فەرمی هەرێمی کوردستانە.

 

مەسرور بارزانی و شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی پێشخستنی ئابووری تاوتوێ دەکەن

THURSDAY, 20 FEBRUARY 2025 20:02:38

ھەولێر-KDP.info-  حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوانیان کرد لە پێناو برەودان بە وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact