Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 21 FEB 2025 15:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

له‌ ئیمراڵییەوە بۆ سەری بڵند
| KDP.info


ئامینا زکری

سەردانی مەزڵووم عەبدی و دواتر هاتنی شاندی ئیمراڵی بۆ بارەگای بارزانی و گەیاندنی پەیامی بەڕێز ئۆجەلان بە جەنابی سەرۆک بارزانی لەسەر داوای بەڕێز ئۆجەلان، بیرخستنەوەیەکی باشە؛ کە جەنابی سەرۆک بارزانی فاکتەری سەرەکی و کاریگەری سەقامگیری ناوچەکەیە، لە پاڵ ئەو هێزە مێژووییەی لەناوچەکەدا هەیەتی و هەیبووە، یەکەم کارت و دوا کارت لەلای سەرۆک بارزانی ئاشتی و گەڕانەوەیە بۆ یەکترقبوڵکردن.

سەردانی دوو شاندەکە لەکاتێکدان، هەم لە ڕۆژئاوای کوردستان و هەمیش لە باکوری کوردستان دوو پرسی گرنگ هەن، یەکه‌م؛ ئایندەی کوردە لە ڕۆژئاوای کوردستان دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد. دووه‌م؛ ئەوی دیکەیش پرسی ئاشتییە لە باکوری کوردستان. لای هەموومان شاراوە نییە کە پرسی کورد لە ئێستادا لەبەردەم مەترسی و هەمیش لەبەردەم گۆڕانکاریی ڕیشەیی و گرنگیدانه‌.

لە هەر شوێنێکی کوردستان کوردێک پێویستی بە هاوکاری بێت و بیەوێت لە کایەی سیاسیدا ڕۆڵی هەبێت، لەسەرەتای شۆڕشی کوردییەوە تا ئەمڕۆ، بارەگای بارزانی سەنتەرێکی گرنگی کۆبوونەوەی پرسە نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌، ناوەندێکە بۆ پرسە گرنگەکان و لێکتێگەیشتن لەبارەی پرسی گەل و پرسی ئاشتی لەگەڵ گەلانی دیكه‌ی ناوچەکە، ناوەندێکە بۆ قەزیەی کوردی؛ هەربۆیەش بارەگای بارزانی گرنگیی گەورەی لە ناوچەکەدا هەیە. دوای یازدە ساڵ له‌ده‌ستپێشخه‌ری جەنابی سه‌رۆك بارزانی، بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی لە باکوری کوردستان و هەردوو رێکكەوتنی (دهۆک-هەولێر) نێوانی هێزە کوردییەکان لە رۆژئاوای کوردستان، ئه‌گه‌ر ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ده‌ستپێشخه‌رییەکانی سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه‌، پرسی کورد لە تورکیا و سوریادا لە قۆناغێکیتردا ده‌بوو، هیچ كاتێكیش سه‌رۆك بارزانی، له‌ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتی ماندوو نه‌بووه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دونیابینیی نیشتمانییانەی سەرۆک بارزانی لە چارەسەری کێشەکاندا و دەستپێشخەریەکانی بۆ پرۆسەی ئاشتی و دیموکراسی، وایکردوە سەرۆک وەک رێبەری قەزیە نەتەوەیی و نیشتیمانی و کەسایەتیی سیاسیی گەورە لە ناوچەکەدا، ڕۆڵێکی کاریگەری هەبێت لە رێکخستنەوە و بەهێزکردنەوەی نێوماڵی کوردستانی بەتایبەتی؛ و ناوچەکە بەگشتی. بۆ دۆخی سوریا جەنابی سەرۆك هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆری هەبووە کەهەموو لایەنە کوردییەکان یەکبخات و بەیەکدەنگی ڕەوانەی دیمەشقییان بکات، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو به‌رجه‌سته‌كردنی مافەکانی کورد بووه‌، ئەگەریش ئەم یەکڕیزییە ڕووبدات بە پلەی یەک کورد سوودمەند دەبێت و دواجار سوریا قازانج لە سەقامگیری دەکات. دەوڵەتانی ناوچەکە باش لەوە تێگەیشتوون و حاڵیبوون؛ سەرۆک بارزانی دەتوانێت هێزی کاریگەر بێت بۆ ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت ئەو دەوڵەتانەی نه‌ته‌وه‌ی کوردییان تێدایە ڕۆڵی خێرو ئاشتی ببیبێت. 

کاتێک بەڕێز ئۆجەلان خۆی داوا دەکات پەیامەکەی بە جەنابی سەرۆک بگات، ئەمە دوپاتکردنەوەیە کە هەمووان گومانییان نییە کە دێتە باسی قەزیەی کورد، سەرۆک بارزانی دەستە پارێزه‌ره‌كه‌یه‌، ئەگەر هەرجارێکیش بابەتێک بەرژەوەندی کورد بووبێت، دیسان سەرۆک بارزانی ئینکار و ململانێ و دژایەتی ڕابردووی لایەنی بەرانبەر پشتگوێ دەخات و شەونخونی دەکات بۆ ئامانجە گەورەکە، کە ئارامی و ئاشتییە بۆ هەموو کوردێک و گەلان و نەتەوە و پێکهاتەکانی ئەم جوگرافیایە. 

هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت سه‌ری بڵند، ئومێد به‌خشه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌ توندوتیژی نه‌ته‌وه‌كان لەم ناوچەیەدا، به‌تایبه‌ت كورد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌دا.

 




دوایین هەواڵەکان

نەوەیەکی ئەحمەدی خانی له‌ ڕێگه‌ی KDPیەوە‌ داوایه‌ك له‌ هه‌موو کوردان ده‌كات

FRIDAY, 21 FEBRUARY 2025 13:02:26

هەولێر-KDP.info- لە ساڵیادی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، زۆربەی گەلان ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک بە ڕێزەوە یاد دەکەنەوە، بەڵام هێشتا گەلی کورد وەک گەلێکی زوڵملێکراو و ژێردەست، لە زۆربەی وڵاتان زمانەکەیان لە ژێر هەڕەشەی لەناوچووندایە.

 
کاوە مەحموود بۆ KDP: دەرفەت بۆ کورد ھاتووەتە پێش و مەترسیش ھەیە

FRIDAY, 21 FEBRUARY 2025 12:02:45

ھەولێر-KDP.info- سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان پێی وایە، کورد دەرفەتی لە بەردەمە لە گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە، بەڵام مەترسیش ھەن، ھاوکات دەشڵێ، لەم قۆناغە پێویستمان بە یەکگوتاری ھەیە.

 
په‌یامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ ڕۆژی جیهانیی زمانى دایكدا

FRIDAY, 21 FEBRUARY 2025 11:02:55

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی زمانی دایک دا جەخت لە بەرەوپێشبردنی زمانی کوردی و زمانی تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان دەکاتەوە و دەڵێت، "زمانمان هەبوونمانە". 

 
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە

FRIDAY, 21 FEBRUARY 2025 10:02:12

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە ڕۆژی زمانی دایکدا دەڵێت، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە سەرجەم کوردستانیان پیرۆز دەکەم. زمانی کوردی زمانی سەرەکی و فەرمی هەرێمی کوردستانە.

 

مەسرور بارزانی و شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی پێشخستنی ئابووری تاوتوێ دەکەن

THURSDAY, 20 FEBRUARY 2025 20:02:38

ھەولێر-KDP.info-  حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوانیان کرد لە پێناو برەودان بە وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact