د. نه‌هله ئه‌فه‌ندی
هه‌فته‌ی ڕابردوو، هه‌فته‌یه‌كی پڕ جموجۆڵ و چالاكی بوو بۆ دیپلۆماسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ك به‌شداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌ی میونشن، و له‌لایه‌كی دیكه به‌شداری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لوتكه‌ی حكوومەته‌كان له دوبه‌ی، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه هه‌ردوو كه‌سایه‌تی له ئاستی باڵای وڵاتان پێشوازیان لێكرا و چاویان به سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی جیهان كه‌وت، له ڕووی پڕۆتۆكۆڵییه‌وه دانانی ئاڵای كوردستان و شوێنی دانیشتن و شێوازی پێشوازییه‌كه له ئاستی لوتكه‌ی دیپلۆماسی بوو، له‌كۆی ئه‌و ده‌وڵه‌ته زلهێزانه‌ی جیهان، هه‌بوونی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی بێ ده‌وڵه‌ت و به‌و شێوه مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵی ده‌رخه‌ری دوو شته.
یه‌كه‌م: سیاسه‌تی حه‌كیمانه و شاره‌زایانه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له كوردستان کراوه.
دووه‌م: كوردستان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك: مافی مرۆڤ و هه‌ڵبژاردن و پڕۆسه‌ی دیموكراتی هه‌بووه، جیا له‌وه‌ش ئه‌م كۆبوونه‌وانه ده‌رفه‌تی گرنگی ڕێككه‌وتنی دوو قۆڵی و لێکگه‌یشتن ده‌ره‌خسێنێت، نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی پێشووتری حكوومه‌ت و سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، له‌وپه‌ری لوتكه‌ی دیپلۆماسیه‌ت و ناساندنی كوردستان به جیهانی ده‌ره‌وه ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه و ده‌رفه‌تی گه‌وره‌ی بۆ كوردستان ڕه‌خساندووه له‌و كۆنگرانه كه قه‌واره‌ی سیاسی كوردستان ببێته لایه‌نی گرنگی بزاڤی دیپلۆماسیه‌تی جیهان و سه‌ركه‌وتوویش بووه له‌و بواره‌وه، بۆیه به‌شداریان له كۆنگره‌كانی: وه‌ك میونشنی تایبەت بە ئاسایش، داڤۆسی تایبەت بە ئابووری، کۆنگرەکانی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا، چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەی دیکەی نێودەوڵەتی، هه‌م كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه هه‌م توانیویه‌تی دیپلۆماسه‌تی كوردستان به‌هێزتر بكات.
ئه‌وه‌شی زۆر گرنگه كه له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پرس به‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر زۆر بابه‌تی گرنگ كه ئێستا ویست و خواستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه، له‌وانه پرسی سووریای دوای نه‌مانی ئه‌سه‌د، كه ده‌بینین كوردستان چ ڕۆڵێكی باش ده‌گێرێت له ئاینده‌ی سووریا به‌تایبه‌ت ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی و ئاسایش و سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق كه ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانیش له‌و باره‌وه زۆر گرنگ بووه، ته‌نانه‌ت له دیداری (ئیمانوێل ماكرۆن و تره‌مپیش)له فه‌ره‌نسا له‌كاتی كردنه‌وه‌ی كۆنترین كڵێسا، ئه‌مه خراوه‌ته‌ڕوو، و مه‌ترسی تیرۆر له ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانی كۆچ و ئاسایشی وزه و په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه، كه هه‌موویان پاكێجێكن و نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له داڕشتنی ئه‌م سیاسه‌ته.
له‌هه‌مان كاتدا به‌شداری به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی، له لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، کە لە ساڵی 2013ـەوە ساڵانە لە دوبەی لە ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو بەڕێوەدەچێت و سەرکردەکانی حکوومەت لە سەرانسەری جیهان و سەرکردەکانی کەرتی تایبەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە شارەزا و پسپۆڕ کۆدەکاتەوە زۆر گرنگه ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌شداری ئه‌و لوتكه‌یه ده‌كات، ناوه‌ڕۆكی لوتكه‌ی حكوومه‌ته‌كان، یه‌كنانگیریه له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ پرسی حكوومه‌تی ئه‌لیكترۆنی و بابه‌تی وزه و په‌روه‌رده و گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا و تیشک دەخرێتە سەر ئەزموونی سەرکەوتوو لە وڵاتە جۆراوجیاکانی جیهان لە بوارەکانی سیاسەتی گشتی، تەکنەلۆژیا و بەڕێوەبردنی حکوومەت.
به‌شداری سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌م لوتكه‌یه گرنگی زۆری هه‌یه به‌تایبه‌ت له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ده‌ناسێنێت به‌و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیانه ده‌درێت بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاسایشی ئابوور و سیاسی و خۆگونجان له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كان، و بانگێشتكردنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوزارشته به پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ڕۆڵی گرنگی هه‌بووه له ئاشتی ناوچه‌كه و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری سیاسی، جیا له‌وه‌ش سه‌رۆكی حكوومه‌ت دیداری له‌گه‌ڵ گه‌وره كۆمپانیا و سه‌رمایه‌داران و سه‌ركرده‌كانی جیهان بووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای گه‌وره‌ی ژێرخانی ئابووری بۆ كوردستان بكرێته‌وه و ده‌رچه‌ی وزه و چوونی نه‌وتی كوردستان بۆ داهاتووی ناوچه‌كه بدۆزێته‌وه، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌زمونی كوردستان له حكوومه‌ت و هه‌ڵبژاردن و سیسته‌می بانكی بۆ جیهان بخاته‌ڕوو و وێنای گه‌وره‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری كوردستان له پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان نیشان بدات.
شتێك كه گرنگه بخرێته‌ڕوو ئه‌وه‌یه كه جوگرافیای كوردستان به‌و هه‌موو گرفت و ئاڵنگاریانه‌ی هه‌یه، له‌م كاته‌دا به‌شداری له لوتكه‌ی حكوومه‌ته‌كان له دوبه‌ی ده‌بێته هۆی دروستكردنی دیالۆگی جیاجیا له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه و ده‌رفه‌تی گرنگ ده‌هێنێته ئاراوه چ له ئاستی هه‌رێمایه‌تی یان نێوده‌وڵه‌تی.