هەولێر-KDP.info- به مه‌به‌ستی هاندانی هاووڵاتیان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی ته‌واو كاره‌بایی كه به‌شداره له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ژینگه، وەرگرتنی پارەی ژینگه‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی هه‌ڵگیرا.
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایی ژماره دووی ساڵی 2025 واژۆكرد، كه له 2025-02-16، ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن، تایبەتە بە لێخۆشبوونی پارەی یاسایی ساڵانەی ژینگە.
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "به‌گوێره‌ی ئه‌و رێنماییه تۆماركردنی یه‌كه‌مین جار بۆ ئۆتۆمبێلی ته‌واو كاره‌بایی بێ به‌رامبه‌ر‌ی دارایی و بێ وه‌رگرتنی بڕه پاره‌ی یاسایی ساڵانه‌ی ژینگه ده‌بێت.
ئه‌م رێنماییه له چوارچێوه‌ی بایه‌خی به‌رده‌وام و رێنوێنیه‌كانی سەرۆکوه‌زیران، مه‌سروور بارزانی یه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی پیسبوونی ژینگه و هاندانی هاونیشتیمانیان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی.