Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 21 FEB 2025 15:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هێز و دەسەڵاتخوازی بە ڕێکەوت و بە ئەنقەست
| KDP.info


فازڵ میرانی

دەستەواژەی دەسەڵاتخوازی مانای ئەرێنی یان بێلایەنی هەڵناگرێت کاتێک کە شیکردنەوە بۆ هەڵکەوتی فەرمانڕەوایی ڕاستەقینە دەکرێت بەبێ ڕتووشکردن و ئەویش لەخۆیدا ڕەنگدانەوەی چەمکی سەقامگیرییە، چونکە لەوانەیە چەمکی دەسەڵات لە حاڵەتی فەرمانڕەواییدا بە سەلامەتی دەرنەچێت و لەوانەیشە توشی نەخۆشی دەسەڵاتخوازی ببێت.

لەوانەیە هەردووکیان بە ڕێکەوت یان بەدەستی ئەنقەست بگەن بە دەسەڵات، کە باشترین نموونەی گەیشتنیش بە دەسەڵات کودەتا و هەڵبژاردنەکانە.

نموونە زۆرە، لە مێژووی نزیک و دووردا لەسەر ئەو دەسەڵاتانەی، کە بە کودەتا یان بە هەڵبژاردن هاتونەتە سەر حوکم. نموونەی ئەوانەی بە کودەتا هاتونەتە سەر حوکم و بە کودەتا لەسەر حوکم لادراون و کودەتاچیەکان هەڵبژاردنیان پڕاکتیزە کردووە، جا ئەگەر ڕاستگۆیی تێدا بوبێت یان بە درۆ بوبێت.

هەرچییەک بێت مێژوو پڕە لەو دەسەڵاتدارانەی، کە بە ڕێکەوت یان لە چوارچێوەی هاوکێشەیەکی حوکمڕانیدا هاتونەتە سەر حوکم و خۆیان لە شوێنێکی بەرز دۆزیوەتەوە یان نزیک بونە لە بڕیاردان و هەندێک جاریش ئەوانەی بە رێکەوت گەیشتونەتە سەر حوکم مرۆڤ سەری سوڕدەمێنێت لەو توانایەی هایانبوە لە بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی دەستکەوتەکانیان و هەندێک جاریش بە پێچەوانەش هەر راستە.

مەرج نیە یان بەزۆری ڕێگای گەیشتن بە دەسەڵات سەخت بێت، بەو مانایەی، کە هیچ پاساوێکی فکری و کرداری دروست نییە، وابکات گەیشتن بە دەسەڵات تێکەڵەیەک بێت لە تێکدانێکی پەکخراو، یان پیلانبۆداڕێژراو یان ڕاوەدوونانی دەسەڵات بۆ سەندنی دەسەڵات لە خاوەنەکەی، مەگەر پارتی هیواخواز بەرنامەیەکی باشتر و نیازێکی ڕاستگۆیانەتری هەبێت، لەسەر ئەو بنەمایەی، کە دەسەڵات ئامرازێکە بۆ جێبەجێکردن نەک خۆشهیواییەک.

ئێمە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردیدا بە پارتەکەشمانەوە هاتوینەتە سەر حوکم بەشێوەیەکی ئیئتیلافی لە ڕێگەی بزووتنەوەیەکی حزبی و سیاسی و بەرەنگارییەوە، بزووتنەوەیەکی سەخت و پڕ ماندووبوون و گرانبەها ڕووبەڕووی دەسەڵات بووینەتەوە. ئەوانە هەڵەن، کە پێیان وایە کاریگەری نێگەتیڤانەی ئەو دەسەڵاتدارانەی ڕووبەڕوومان بوونەتەوە بیری کۆمەڵایەتی ئەو کەسانەن، کە لە دەسەڵاتی دواتردا بەشدارن یان بەخێرایی جەماوەرەکەیان. ئەمەش کێشەیەکی سایکۆلۆژییە، کە پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی دوورودرێژی سەربەخۆ هەیە.

ئەم بابەتەی ئەمڕۆ دوو جۆر لەو کەسانە دەگرێتەوە، کە دەگەنە دەسەڵات، چینێک کە مێژوویەکی قوربانی حاشاهەڵنەگریان هەیە و چینێک، کە بە ئاسوودەیی گەیشتووە، و هەردووکیان کارتی جوڵاوی مەترسیداریان پێیە و ڕەنگە بە کەمتەرخەمی یان بە ئەنقەست کارتێکی هەستیارتر پشتگوێ بخەن و زیاتر پێویستیان بە پشتڕاستکردنەوە هەبێت، چونکە کاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتییان هەیە یان دەنگدەر یان دەنگدەر نین و تێکشکێندراون یان خەریکی هەڵگیرسانی ئاگرێکی ناوخۆیین لەسەر یەدەگێکی چینایەتی و  بۆ چەند مەبەستێکی تێگەیشتوو.

ئەم پراکتیزەکردنە ڕێبەرێکی هەنووکەیی پێکدەهێنێت، کە لەخۆیدا بەڵگەیەکە بۆ دەسەڵاتخوازی.

ئەم مەسەلەیەش لە خۆیدا ئەو تێگەیشتن و قەناعەتە بە دەست دەهێنێت، کە چاندنی بیرکردنەوە بەبێ تۆوی دێموکراسی دەستکەوتێکی زیاتر و خێراترە و کەمتەرخەمی و پێشینە تەنیا لەو شتانەدایە، کە کاریگەری لەسەر بەرژەوەندییە دوورەکان و ئەو گرێبەستە کۆمەڵایەتی و یاساییانە پێشێل دەکات، کە گەرەنتی بنیاتنانی تاک و دەوڵەت دەکات.

بێگومان ئەمەش لە کاتێکدایە، کە مەترسی بۆ سەر هەمووان دروست دەکات.

نە ئەوانەی بە هەوڵی خۆیان گەیشتوونە بە دەسەڵات و نە ئەوانەی بە ڕێکەوت سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە لە بەرپرسیارێتی و لادانی ڕێڕەوەکە نابوردرێن. نە ئەوانەش بە قۆپیە لە تاقیکردنەوەکە سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە، تەنیا ئەوانە نەبێت، کە بە هەوڵەکانیان سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە.

 

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 




دوایین هەواڵەکان

نەوەیەکی ئەحمەدی خانی له‌ ڕێگه‌ی KDPیەوە‌ داوایه‌ك له‌ هه‌موو کوردان ده‌كات

FRIDAY, 21 FEBRUARY 2025 13:02:26

هەولێر-KDP.info- لە ساڵیادی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، زۆربەی گەلان ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک بە ڕێزەوە یاد دەکەنەوە، بەڵام هێشتا گەلی کورد وەک گەلێکی زوڵملێکراو و ژێردەست، لە زۆربەی وڵاتان زمانەکەیان لە ژێر هەڕەشەی لەناوچووندایە.

 
کاوە مەحموود بۆ KDP: دەرفەت بۆ کورد ھاتووەتە پێش و مەترسیش ھەیە

FRIDAY, 21 FEBRUARY 2025 12:02:45

ھەولێر-KDP.info- سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان پێی وایە، کورد دەرفەتی لە بەردەمە لە گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە، بەڵام مەترسیش ھەن، ھاوکات دەشڵێ، لەم قۆناغە پێویستمان بە یەکگوتاری ھەیە.

 
په‌یامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ ڕۆژی جیهانیی زمانى دایكدا

FRIDAY, 21 FEBRUARY 2025 11:02:55

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی زمانی دایک دا جەخت لە بەرەوپێشبردنی زمانی کوردی و زمانی تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان دەکاتەوە و دەڵێت، "زمانمان هەبوونمانە". 

 
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە

FRIDAY, 21 FEBRUARY 2025 10:02:12

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە ڕۆژی زمانی دایکدا دەڵێت، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە سەرجەم کوردستانیان پیرۆز دەکەم. زمانی کوردی زمانی سەرەکی و فەرمی هەرێمی کوردستانە.

 

مەسرور بارزانی و شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی پێشخستنی ئابووری تاوتوێ دەکەن

THURSDAY, 20 FEBRUARY 2025 20:02:38

ھەولێر-KDP.info-  حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوانیان کرد لە پێناو برەودان بە وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact