Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 14 MAR 2025 00:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دوای ھاتنی سەرۆکی حکوومەت رێگه‌کە فراوان کرا و ڕۆژانی ھەینیش کار دەکرێت
| KDP.info


بەردەڕەش-KDP.info- دوای دانانی بەردی بناغەی رێگه‌ی دووسایدی بەردەڕەش بۆ کەڵەک لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، لە ئێستادا بە شێوەیەکی فراوان و چڕ کاری تێدا دەکرێت، یەکێک لە سەرپەرشتیاری کۆمپانیای جێبەجێکاریش دەڵێت، بەھۆی پێداگریی سەرۆکی حکوومەتەوە ھەوڵ دەدەن لە ماوەی دوو ساڵدا رێگه‌کە تەواو بکرێت و گۆڕانکاریی زۆر لە دیزاینی رێگه‌کەدا کراوە.

ھەکار بەرواری، لە کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی دووسایدی بەردەڕەش بۆ کەڵەک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، پڕۆژەی دووسایدی بەردەڕەش بۆ کەڵەک لە دووڕێیانی ئامیان لە بەردەڕەش تا کەڵەک دەست پێدەکات، کە ۳۰ کیلۆمەتر دەبێت و ئێستا لە ١٠ بۆ ١٧کم کار دەکەین و بە ھۆی گۆڕانکاری لە ھەموو شوێنەکان کارمان نەکردووە و ئەوەی ئێستا کار دەکرێت بڕین و پڕکردنەوە و لەقەنتەرەکانیش کار دەکەین، کە تاوەکو ئێستا کارەکان باش بەڕێوە دەچن و ھیچ بەربەستێک نییە بەھۆی کەمیی بارانەوە بەردەوام کار دەکەین و لە مانگێکدا تەنیا چەند ڕۆژێکی کەم نەبێت ڕۆژانی ھەینیش کار دەکەین.

بەرواری گوتیشی، پێش ھاتنی سەرۆکی حکوومەت تەنیا رێگه‌یەکی دووساید بوو، کە ھەر سایدێک دوو لین بوو، بەڵام دوای ھاتنی جەنابیان رێگه‌کە فراوان کرا و ھەر سایدێک بووەتە سێ لین و لەناو بەردەڕەشیش دووسایدی ئاسایی بوو ئێستا ھەر سایدێک بووەتە سێ لین و دوو شەقامی خزمەتگوزاری لەخۆ دەگرێت و ھەشت ئۆڤەرپاس لەناو رێگه‌کە ھەن و لەناو بەردەڕەش تا دەرەوە ھەمووی رووناکی بۆ دادەنرێت و بڕیارە دوای وەرزی زستان لەناو بەردەڕەش دەست بە کارکردن بکرێت.

ڕوونیشی کردەوە، سێ ساڵ بۆ تەواوکردنی رێگه‌کە دانراوە، بەڵام ئەگەر گرفتمان بۆ دروست نەبێت، بە دوو ساڵ تەواو دەکرێت و بەھۆی گۆڕانکاریش بودجەی خۆی ٩٨ ملیار دینار بوو، زیاتر دەبێت ئەویش لە داھاتوودا زیاتر دیار دەبێت، چونکە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێداگری دەکات کە پێویستە ئەو رێگه‌یە تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەت ھاووڵاتیانەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

 

 




دوایین هەواڵەکان

دھۆک ل ڕۆژا ژ دایکبوونا بارزانیێ نەمر مزگینیا ئازادیا خۆ ڕاگەھاند

THURSDAY, 13 MARCH 2025 23:03:52

دھۆک-KDP.info- لقێ ئێک ب هەلکەفتا ساڵڤەگەڕا سەرھەلدانا دھۆکێ پەیامەک بەلاڤکریە، ئەڤا ل خوارێ دەقێ وێ یە:

 
بەھینامەیەک ژ سەرۆکێ حکوومەتا ھەرێما کوردستانێ

THURSDAY, 13 MARCH 2025 22:03:21

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی بەهزاد سلێمان سڤۆ سه‌رۆکێ قه‌والا و ئه‌ندامێ جڤاتا ڕۆحانی یا ئێزدییان كرد بەهۆی كۆچی دوایی براكەیەوە.

 
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڕێكی زۆری دەرمان پێشكەشی كەرتی تەندروستی دەكات

THURSDAY, 13 MARCH 2025 17:03:35

ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ کۆمەکی مرۆیی و تەندروستی، ئەمڕۆ پێنجشەممە وەکو ھەماھەنگکار لەنێوان ڕێکخراوی کۆڵەک و وەزارەتی تەندروستی توانیی بڕێکی زۆری دەرمان و پێداویستی پزیشکی پێشکەشی تەندروستیی ھەولێر بکات.

 
لیوا عەبدولخالق بۆ KDP: بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ماوە جێبەجێ بکرێت

THURSDAY, 13 MARCH 2025 16:03:18

بەغدا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنی ھاوبەشی عێراق دەڵێ، ئێمە کاری خۆمان تەواوکردووە و ڕاپۆرتی خۆشمان داوەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق ، ئێستا چاوەڕێ دەکرێت حکوومەتی عێراق یاسای گەڕاندنەوەی زەویوزار بۆ خاوەنەکانیان جێبەجێ بکات و کۆتایی بەو کێشەی لە کەرکووک ھەیە بێت.

بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی (قەیس قەرەداغی) دەکات

THURSDAY, 13 MARCH 2025 13:03:42

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، بۆ کۆچی دوایی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسی نیشتیمانپەوەر (قەیس قەرەداغی)، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact