Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 13 MAR 2025 20:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەو گرفتە چارەسەر کراوە و مووچەی ئەوانیش ھاوتا دەکرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو خانەنشینانەی پێش ٢٠١٤ خانەنشین بوون و مووچەیان ھاوتا نەکرابوو، بەشێکی ھاوتا کراوە و قەرەبووش کراون و بەشێکی دیکەش ماون، کە ئەوانیش لە مانگی داھاتوودا مووچەیان ھاوتا دەکرێت و قەرەبووی چەند مانگی ڕابردووش وەردەگرن، بۆیە گرفتی ھاوتاکردنی مووچەی ئەوانیش چارە کراوە و لەمەودوا مووچەیان بە ھاوتاکراوی وەردەگرن.

سادق عوسمان، گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، یاسای خانەنشینی ژمارە ٩ کە لە پەرلەمانی عێراق پەسەند کراوە، لە ١/١/٢٠١٤ چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ھەرێمی کوردستان لە  مانگی حەوتی ٢٠٢٤ جێبەجێ کراوە، ئەوانەی لە ساڵی ٢٠١٤وە خانەنشین بوون مووچەیان ھاوتا کراوە و لە عێراق ئەوانەی پێش ٢٠١٤ش خانەنشین بوون، ئەوانیش مووچەیان ھاوتا کراوە، لە ھەرێمی کوردستانیش رێنمایی لەلایەن وەزارەتی دارایی دەرکرا کە ئەوانیش مووچەیان ھاوتا بکرێت، بۆیە بەڕێوبەرایەتیی خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان ناوەکانیان ئامادە کردووە و ئێستا لە شارەکانی دەوروبەری پارێزگاکان مووچەکانیان ھاوتا کراوە و ئەوانەی مووچەی مانگی ١١یان بە ھاوتاکراوی وەرگرتووە، ئەوانیش گرفتەکەیان چارەسەر کراوە و قەرەبووی ئەو چەند مانگەشیان بۆ کراوە لە ١/٧/٢٠٢٤ تاوەکو ئێستا مووچەیان بە ھاوتاکراوی وەرنەگرتبوو.

عوسمان گوتیشی، ئەوانەی ماون و تاوەکو ئێستا مووچەیان ھاوتا نەکراوە و خانەنشینی پێش ٢٠١٤ن ئەوانیش بڕیارە لە مانگی داھاتوودا مووچەیان ھاوتا بکرێت و ئەوانیش مووچەیان زیاد بکرێت وەکو ئەوانەی دوای دەرچوونی یاساکە مووچەیان ھاوتا بکرێت و بۆیان زیاد بکرێت، بۆیە ئەو گرفتەی ھەبوو چارەسەر کراوە و ئەوانەی پێش ٢٠١٤ و دوای ئەوەش ھەموویان مووچەیان ھاوتا دەکرێت و قەرەبووی چەند مانگی ڕابردووش وەردەگرن، کە مووچەیان تاوەکو ئێستا ھاوتا نەکرابوو، چونکە ئەوانەی لەدایکبووی ١٩٥٠ و ١٩٤٩ و ١٩٤٨ و ١٩٤٧ و ١٩٤٦ خانەنشین بوون لە ساڵانی ڕابردوودا ژمارەیان زۆرە و ھەمووشیان مووچەیان ھاوتا دەکرێت و مووچەکەیان زیاد دەبێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڕێكی زۆری دەرمان پێشكەشی كەرتی تەندروستی دەكات

THURSDAY, 13 MARCH 2025 17:03:35

ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ کۆمەکی مرۆیی و تەندروستی، ئەمڕۆ پێنجشەممە وەکو ھەماھەنگکار لەنێوان ڕێکخراوی کۆڵەک و وەزارەتی تەندروستی توانیی بڕێکی زۆری دەرمان و پێداویستی پزیشکی پێشکەشی تەندروستیی ھەولێر بکات.

 
لیوا عەبدولخالق بۆ KDP: بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ماوە جێبەجێ بکرێت

THURSDAY, 13 MARCH 2025 16:03:18

بەغدا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنی ھاوبەشی عێراق دەڵێ، ئێمە کاری خۆمان تەواوکردووە و ڕاپۆرتی خۆشمان داوەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق ، ئێستا چاوەڕێ دەکرێت حکوومەتی عێراق یاسای گەڕاندنەوەی زەویوزار بۆ خاوەنەکانیان جێبەجێ بکات و کۆتایی بەو کێشەی لە کەرکووک ھەیە بێت.

بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی (قەیس قەرەداغی) دەکات

THURSDAY, 13 MARCH 2025 13:03:42

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، بۆ کۆچی دوایی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسی نیشتیمانپەوەر (قەیس قەرەداغی)، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

 
به‌هینامه‌ک ژ سه‌رۆکێ هه‌رێما کوردستانێ

THURSDAY, 13 MARCH 2025 13:03:36

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەى کۆچی دوایی برای به‌هزاد سلێمان سڤۆ پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

 
سەرۆکی زانایان بۆ KDP: خۆشویستنی خاک و نیشتیمان لە ئایینەوە سەری ھەڵداوە

THURSDAY, 13 MARCH 2025 12:03:54

ھەولێر-KDP.info- کاتێک لەسەر دەستی بارزانیی نەمر یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان دامەزرا، ئامانجی سەرەکی ئەوە بوو، ئایینپەروەری و کوردپەروەری ببنە دوو دیوی ھەمان ئامانجی تاکی کورد و ئەمەش بووە ڕێباز لەناو مامۆستایانی ئایینی کوردستاندا و تا ئێستاش شوێنکەوتەی ئەو ڕێبازەن، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی لە ھەرێمی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لەپاڵ ئەرکە ڕوحی و ئایینیەکاندا، وا بکەین خاک و نیشتیمانی خۆمان خۆشبوێت، چونکە خۆشەویستیی خاک و نیشتیمان، لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە بناغەکەی سەری ھەڵداوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact