ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/1/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌دریان ئایسلستین كونسوڵى گشتیى نوێى هۆڵه‌ندا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى نوێى هۆڵه‌ندا له هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى نیشان دا، هه‌روه‌ها جه‌ختى له ئاماده‌یى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هیواى خواست بتوانێت له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌ى و له هه‌موو بواره‌كاندا، بره‌وى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان و هۆڵه‌ندا بدات.
ئه‌و بوار و كه‌رتانه‌ى بۆ هه‌ردوولا گرنگن، دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوون.