بامەڕنێ-KDP.info- بەڕێوەبەری شارەدێی بامەڕنێ ئاماژە بەوەدەکات، لە ڕێگەی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەشتیاری شارەدێكە دەبووژێتەوە و دەشڵێ، دەیان پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەدێکە ئەنجامدراون.
میران عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری شارەدێی بامەڕنێ، لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەچەند ساڵی ڕابردوو دەیان پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئەنجامداوە بۆ خزمەتکردنی دانیشتووانی سنوورەکە، چونکە شارەدێی بامەڕنێ یەکێکە لە شارەدێ کۆنەکانی پارێزگای دھۆک و لەڕووی مێژوویی و جوگرافی پێگەیەکی تایبەتی لە ناوچەکە ھەیە.
بەڕێوەبەری شارەدێی بامەڕنێ دەشڵێت، "یەک لەو پڕۆژانەی ستراتیژین بۆ ناوچەکە پڕۆژەی ئاوی بامەڕنێ یە، چونکە پێشتر دانیشتوانی بامەڕنێ کێشەی کەمئاویان ھەبوو، بەڵام ماوەی دوو ساڵە لە ڕێگەی پڕۆژەی ئاوی ئەنیشکێ کێشەی ئاو لە شارەدێکە چارەسەربووە.
میران عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری شارەدێی بامەڕنێ ڕوونیکردەوە، "پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە سەنتەری بامەڕنێ خراوەتە بواری جێبەجێکردن و لە چەند ڕووە سوودی بۆ ھاووڵاتیانی شارەدێی بامەڕنێ ھەیە، لەوانەش دابینکردنی ھەلیکار و ساخکردنەوەی بەرھەمی جووتیارانی بامەڕنێ لە ڕێگەی ئەو پڕۆژەیە، جگە لەوەش دیمەنێکی دیکەی جوانی دەبەخشێتە سەنتەری شارەدێکە.
قائید میرۆ