Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 22 JAN 2025 16:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لەسەر زێی خەبات دروست دەکرێت"
| KDP.info


خەبات-KDP.info- قایمقامی قەزای خەبات دەڵێت، "پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتوگوزار لەسەر زێی خەبات دروستدەکرێت و ناوچەکە دەبووژێنێتەوە و دەرفەتێکی زۆری کاریش بۆ خەڵکی ناوچەکە دەڕەخسێنێت.

ئێستا ڕێکارەکانی پڕۆژەکە لە قۆناغی کۆتاییە، هەر تەواوبکرێت دەخرێنە بواری جێبەجێکردن، خەبات شوێنێکی زۆر گرینگ و ستراتیژیی هەیە و دەتوانین گەشتیارێکی زۆر بۆ خۆمان ڕابکێشین".

کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "بڕیارە پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتوگوزار لەسەر زێی خەبات دروست بکرێت، چەندین ساڵە ئێمە خەریکی ئەو پڕۆژەیەین کە بۆ ڕاکێشانی گەشتیاری زۆر و بووژانەوەی ناوچەکە زۆر پێویستە، ئێستا ڕێکارەکانی پڕۆژەکە لە قۆناغی کۆتایی دایە و چاوەڕێ دەکەین ڕێکارەکان تەواو بن و ڕایبگەینین، چونکە ئەو پڕۆژەیە لەڕووی وەبەرھێنانەوە بۆ خەبات زۆر پێویستە و سودێکی زۆری بۆ خەڵکی ناوچەکە دەبێت".
کوێستان ئەحمەد گوتیشی "پڕۆژەکە زۆر باش و گەورەیە، ھۆتێل، موتێل، شوێنی گەشتیاری، دوکان، بەلەم و کاری زۆر باش و جوان لەخۆ دەگرێت. بودجەیەکی زۆر باشیشی بۆ تەرخان دەکرێت".
قایمقام باسی ئەوەشی کرد "ئەو پڕۆژەیە زۆر گرینگە، چونکە خەبات ڕێگای ھەولێر و مووسڵ و دھۆک بەیەک دەگەیەنێت، بۆیە ئەو پڕۆژەیە تەواو بکرێت، خەڵک لەجیاتی ئەوەی بۆ گەشت بچن بۆ شوێنی دوور دێن بۆ ئەوسروشت و ئاوە جوانەی لە خەبات ھەیە، دەشبێتە دەرفەتێکی باش بۆ ئەوەی ھەلی کاری زۆر بۆ خەڵکی خۆمان بڕەخسێت.
بۆیە بەردەوام لەسەر خەت دەبین تا ڕێکارەکان تەواو بکرێن و بە زووترین کات ئەو پڕۆژەیە بکەوێتە بواری جێبەجێکردن".

بڵند ئیبراھیم  




دوایین هەواڵەکان

ماڵپەڕی KDP وادەی دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کەمدرامەتان ئاشكرا دەكات

WEDNESDAY, 22 JANUARY 2025 13:01:51

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی خەڵکێکی زۆری ھەژار و کەمدەرامەت ناویان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون تۆمارکردبوو ئێستا ناوەکان دیاریکراون و تەنھا ماوە وردبینی بکرێت و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا تەواوبێت و لە ناوەڕاستی مانگی ئادار دەست بەدابەشکردنی ٩ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر ئەو خەڵکە دەکرێت.

 
سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆككۆماری ئێران كۆبووەوە

WEDNESDAY, 22 JANUARY 2025 13:01:28

داڤۆس-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی کۆبووەوە.

 
ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

WEDNESDAY, 22 JANUARY 2025 12:01:23

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاندراوێكی لە بارەی دەنگدان و پەسەندکردنی (یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعسی هەڵوەشاوە) لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ و گەڕاندنەوەی زەوی و زارە زەوتکراوەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان بڵاوكردەوە كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی.

 
محەممەد شوکری بۆ KDP: ئەمە ڕووداوێکی زۆر گرنگە بۆ ھەرێمی کوردستان

WEDNESDAY, 22 JANUARY 2025 12:01:02

داڤۆس-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بەشداریکردنی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی داڤۆس بۆ ھەرێمی کوردستان زۆر گرنگە و دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان هەیە، ھاوکات دەشڵێ، چەندین ڕێککەوتن واژوو دەکرێن و ھەرێمی کوردستان بەشدار دەبێت لە داڕشتنی سیاسەتی ئابووری جیھانی.

 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە

WEDNESDAY, 22 JANUARY 2025 12:01:51

داڤۆس-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact