Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 5 FEB 2025 11:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یەکێتیی خانەنشینان: بڕیارەکەی حکوومەتی ھەرێم لە بەرژەوەندیی خەڵکە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی، زۆر گرینگە و لە بەرژەوەندیی خانەنشیناندایە، لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٢٥ ھەزار کەس لەو بڕیارە سوودمەند دەبن".

سادق عوسمان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە ٦٣ ساڵەوە بۆ ٦٠ ساڵ، پابەندبوونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە بە یاسای ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ و بڕیاری دادگای فیدراڵی، ئەوەش یەکێکە لە بڕگەکانی یاساکە، چونکە بەپێی بڕیاری دادگا پێویستە ئەو یاسایە لە ھەرێمیش جێبەجێ بکرێت و بەرکار بێت.
ئەمەش سوودی زۆری بۆ خانەنشینان دەبێت و پێویستە ئەو شایستە داراییانەی لە عێراق دەدرێن، لە ھەرێمیش بدرێت و پلەبەرزکردنەوەش دەست پێ بکرێتەوە، ئەوەشیان بۆ حیساب بکرێت کە لە ساڵی ٢٠١٣ تا ئێستا پلەی فەرمانبەران بەرز نەکراوەتەوە، بۆیە ئەوانەی خانەنشین دەبن ژمارەیان زۆرە، ھەرچەندە ئامارێکی ورد نییە، بەڵام بە خەمڵاندن ٢٥ ھەزار کەس خانەنشین دەکرێن و ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە".

سادق عوسمان گوتیشی " بەپێی ئەو بڕیارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داویەتی، بۆ ئەوانەی خانەنشین دەبن، لە خاڵی ھەشتەم باس لەوە دەکرێت، ھەموو ئەو ئیمتیازاتانەی دەدرێت بە خانەنشینانی عێراق، پێویستە بدرێتە ئەوانەی ھەرێمی کوردستانیش، بۆیە ئەوانەی خانەنشین دەبن لەجیاتی ئەوەی شەش مانگ مووچەی تەواو وەربگرن، پێویستە مووچەی ساڵێکیان بە ھەموو دەرماڵەکانەوە پێ بدرێت".
ناوبراو باسی لەوەش کرد "بە شێوەیەکی گشتی ئەو بڕیارەی دراوە زۆر گرینگە، بۆیە پێویستە عێراقیش بە ھەمان شێوەی ھەرێمی کوردستان پابەند بێت، چونکە ئەوە بڕیاری دادگای فیدراڵییە، ئەوەی کەمتەرخەم بێت، ئێمە ڕێگای دادگا دەگرینە بەر، بەڵام حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراقیش پابەندبوونی خۆیان ڕاگەیاندووە، بەم شێوەیەش خەڵکێکی زۆر سوودمەند دەبێت و بازاڕیش دەبووژێتەوە و لە بەرژەوەندیی خەڵکی ھەرێمی کوردستاندایە".


بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆكی حكوومەت گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتی تەندروستی دەكاتەوە

WEDNESDAY, 05 FEBRUARY 2025 10:02:31

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی لە هەولێر دەكاتەوە، كە تێیدا نوێترین داهێنان و دەرمان و پێویستییە پزیشكییەكانی تێدا دەخرێتە ڕوو.

 
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا چەندان تەوەر تاوتوێ دەکرێن

WEDNESDAY, 05 FEBRUARY 2025 09:02:35

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 05-02-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی کۆ دەبێتەوە.

 
سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازىی له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد

TUESDAY, 04 FEBRUARY 2025 20:02:42

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە و ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی فیدراڵیی ھەرێمی کوردستان.

عەلی حسێن: ئومێد هەیە تاوەکو نەورۆز کابینەی نوێ پێکبهێنرێت

TUESDAY, 04 FEBRUARY 2025 19:02:40

سلێمانی -KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی لە سلێمانی رایگەیاند، هەوڵ هەیە تاوەکو نەورۆز کابینەی نوێی حکوومەت پێک بێت و پاش کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، کاروباری لیژنەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەم خێراتر بوون.

د.چنار سەعد: لایەنە سیاسییەكانی كوردستان میساقی شەرەفیان واژۆ کرد

TUESDAY, 04 FEBRUARY 2025 16:02:31

هەولێر -KDP.info - ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند "بە هاوكاری UNDP لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان میساقی شەرەفیان واژۆ كرد کە هەموو لایەك پابەند دەكات بە كۆمەڵێك پرسی گرینگی ناوخۆیی و پرسی ئاسایشی نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان."

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact