هەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا بیست و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی (کوردستان تیڤی) پیرۆز دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بە بۆنەی بیست و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردستان تیڤی، پیرۆزبایی لە بەڕێزان سەرپەرشتیاری گشتی و بەڕێوەبەر و گشت کارمەندانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.
كوردستان تیڤی، یەکەمین کەناڵی تەلەڤزیۆنی سەتەلایتی کوردستانییە، کە لە کوردستانەوە دەستی بە پەخش کرد و وەکوو کەناڵێکی نیشتمانی، ڕۆڵێکی دیاری لە داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان هەبووە و ئەرکی پیشەیی و میدیایی خۆی، بە شێوەیەکی ڕاستگۆیانە جێبەجێ کردووە و خزمەتێکی زۆری هونەر و کولتووری کوردی کردووە.
دەستخۆشی لە گشت کارمەندانی کوردستان تیڤی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
2025/1/18