Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 18 JAN 2025 05:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نوێنەری حكوومەت لە ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ بەشدار دەبێت
| KDP.info


ئەمەریكا-KDP.info- نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە واشینتۆن بەشدار دەبێت لە ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا كە بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممەی داهاتوو بە كاتی ئەمەریكا لە كەنیسەی سەینت جۆن لە واشینتۆن و كۆشكی سپی بەڕێوەدەچێت.

نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشینتۆن رایگەیاند، "بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین تریفە عەزیز نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە رێورەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکات، وەک 47ـەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

راشیگەیاند، "حکوومەتی هەرێم بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێیە لە نزیکەوە لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریكا کار بکات بۆ بەهێزکردنی پتری هاوبەشی هەمیشەیی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان"

نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە واشنتۆن هەروەها رایگەیاند، "پێکەوە دەتوانیین بەردەوام بین لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەمان و دەرەوەی ناوچەکەش".




دوایین هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی ڕاگەیاندنی پارتی بەبۆنەی یادی ٢٦ ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 23:01:58

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیڕی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی ٢٦ ساڵەی دامەزراندنییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی (کوردستان تیڤی) کرد و ڕایگەیاند، کوردستان تیڤی لەو ماوەی کار و چالاکییەکانیدا ھەمیشە بڵندگۆی ڕاستەقینەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و ڕۆشنبیران و ھونەرمەندان بووە، خزمەتێکی زۆری کایە ڕۆشنبیری و ئەدەبیی و ھونەرییەکانیشی کردووە، بۆیە جێگەی شانازی و دەستخۆشییە.

مه‌زڵوم عه‌بدی په‌یامێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بڵاوكرده‌وه‌

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 19:01:14

ھەولێر-KDP.info- مه‌زڵوم عه‌بدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، په‌یامێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی جێی خۆشحاڵی بوو.

 
پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانى بەبۆنەی یادی 26 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 19:01:30

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى بەبۆنەی 26 ساڵەی دامەزراندنییەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی (كوردستان تیڤی) كرد و رایگەیاند، دامه‌زران و دەستپێکردنی (کوردستان تیڤی) وەک یەکەم کەناڵی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی سه‌ختدا، هەنگاوێکی ئازایانە بوو کە بناغەی قۆناغێکی نوێی لە ڕاگەیاندنی کوردستانیدا دانا.

 
مەکتەبی سیاسیی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی (كوردستان تیڤی) كرد

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 12:01:01

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(26)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی (كوردستان تیڤی) كرد.

 
عوسمان بایدەمیر: ئەمە خواستی ملیۆنان کوردستانی بوو

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 11:01:28

ھەولێر-KDP.info- دیدارەکەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەنگدانەوەی مه‌زنی هەبوو، ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی باکووری کوردستان سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەن و ئەم هەنگاوە بە بەدیهێنانی خواستی گەلی کورد ناو دەبەن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact