Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 18 JAN 2025 04:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی یادی 26 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی بەبۆنەی 26 ساڵەی دامەزراندنییەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی (كوردستان تیڤی) كرد و رایگەیاند، لەو یادەدا ئەو چاوەڕوانییە لە ئێوەی ئازیز هەیە، ببنە سەکۆی سەرەکیی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی نیشتیمانی و ڕاستگۆیی لەناو میدیای کوردیدا".

دەقی پەیامە پیرۆزباییەكەی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی 26 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بۆ سەرپەرشتیاری گشتیی تۆڕی میدیایی کوردستان و بەڕێوەبەر و سەرجەم كارمەندانی كوردستان تیڤی

بەبۆنەی بیست و شەش ساڵەی كاركردنی كوردستان تیڤی وەک یەكەم كەناڵی سەتەلایت لە كوردستان، پیرۆزبایی ئەو یادە مێژووییەتان لێ دەكەم. كوردستان تیڤی لەپێناو ئامانجێکی بەرز و ڕەوای نیشتیمانی و، لە هەلومەرجێكی پێویست و لە قۆناغێكی هەستیار بە هەوڵ و ماندووبوونی دڵسۆزان دامەزرا و بووە مینبەرێکی گرنگی گەیاندنی پەیامی خەڵكی كوردستان و هەروەها بوو به‌ بەشێک لەخەباتی نیشتیمانی و نەتەوەییمان.

لەو یادەدا ئەو چاوەڕوانییە لە ئێوەی ئازیز هەیە، ببنە سەکۆی سەرەکیی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی نیشتیمانی و ڕاستگۆیی لەناو میدیای کوردیدا ئەویش بە سوودوەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای سەردەم و  تەکنیک و شێوازی تازەی کارکردن و پابەندبوون بە چوارچێوەکانی کاری پرۆفیشناڵیی میدیایی و هەروەها ڕەچاوکردنی بەها نیشتیمانی و نەتەوەییەکان.

 

دەستخۆشی لە ئەرک و ماندووبوونتان دەکەم و هەر سەرفراز و سەركەوتووبن.

 

مسعود بارزانی

17ی کانوونی دووەمی 2025




دوایین هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی ڕاگەیاندنی پارتی بەبۆنەی یادی ٢٦ ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 23:01:58

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیڕی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی ٢٦ ساڵەی دامەزراندنییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی (کوردستان تیڤی) کرد و ڕایگەیاند، کوردستان تیڤی لەو ماوەی کار و چالاکییەکانیدا ھەمیشە بڵندگۆی ڕاستەقینەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و ڕۆشنبیران و ھونەرمەندان بووە، خزمەتێکی زۆری کایە ڕۆشنبیری و ئەدەبیی و ھونەرییەکانیشی کردووە، بۆیە جێگەی شانازی و دەستخۆشییە.

مه‌زڵوم عه‌بدی په‌یامێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بڵاوكرده‌وه‌

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 19:01:14

ھەولێر-KDP.info- مه‌زڵوم عه‌بدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، په‌یامێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی جێی خۆشحاڵی بوو.

 
پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانى بەبۆنەی یادی 26 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 19:01:30

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى بەبۆنەی 26 ساڵەی دامەزراندنییەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی (كوردستان تیڤی) كرد و رایگەیاند، دامه‌زران و دەستپێکردنی (کوردستان تیڤی) وەک یەکەم کەناڵی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی سه‌ختدا، هەنگاوێکی ئازایانە بوو کە بناغەی قۆناغێکی نوێی لە ڕاگەیاندنی کوردستانیدا دانا.

 
نوێنەری حكوومەت لە ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ بەشدار دەبێت

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 12:01:36

ئەمەریكا-KDP.info- نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە واشینتۆن بەشدار دەبێت لە ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا كە بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

 
مەکتەبی سیاسیی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی (كوردستان تیڤی) كرد

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 12:01:01

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(26)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی (كوردستان تیڤی) كرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact