Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 18 JAN 2025 04:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە ھەولێر کردوو بارودۆخی تازەی سووریا و چۆنیەتیی گرتنەبەری ھەڵوێستێکی ھاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەزلووم عەبدی فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات کرد.

لەم دیدارەدا بارودۆخی سووریا و دوا پێشھاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا و ھەروەھا چوارچێوەی گشتیی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سووریا و چۆنیەتیی گرتنەبەری ھەڵوێستێکی ھاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.

ھەر لەم دیدارەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە لایەنە کوردیەکانی سووریا بەبێ دەستوەردانی ھیچ لایەنەک و بە ڕێکاری ئاشتیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و لەپێناو زامنکردنی مافەکانیان بە یەکڕێزی و یەکھەڵوێستیی ھاوبەش لەگەڵ حکومڕانانی تازەی سووریا بگەنە لێک تێگەیشتن و ڕێککەوتن، و فاکتەری ئاشتی و سەقامگیری بن و ڕێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی ئەو نەھامەتیانەی بەسەر گەلی کورد و پێکھاتەکانی تری سووریادا ھاتوونە.




دوایین هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی ڕاگەیاندنی پارتی بەبۆنەی یادی ٢٦ ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 23:01:58

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیڕی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی ٢٦ ساڵەی دامەزراندنییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی (کوردستان تیڤی) کرد و ڕایگەیاند، کوردستان تیڤی لەو ماوەی کار و چالاکییەکانیدا ھەمیشە بڵندگۆی ڕاستەقینەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و ڕۆشنبیران و ھونەرمەندان بووە، خزمەتێکی زۆری کایە ڕۆشنبیری و ئەدەبیی و ھونەرییەکانیشی کردووە، بۆیە جێگەی شانازی و دەستخۆشییە.

مه‌زڵوم عه‌بدی په‌یامێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بڵاوكرده‌وه‌

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 19:01:14

ھەولێر-KDP.info- مه‌زڵوم عه‌بدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، په‌یامێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی جێی خۆشحاڵی بوو.

 
پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانى بەبۆنەی یادی 26 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 19:01:30

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى بەبۆنەی 26 ساڵەی دامەزراندنییەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی (كوردستان تیڤی) كرد و رایگەیاند، دامه‌زران و دەستپێکردنی (کوردستان تیڤی) وەک یەکەم کەناڵی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی سه‌ختدا، هەنگاوێکی ئازایانە بوو کە بناغەی قۆناغێکی نوێی لە ڕاگەیاندنی کوردستانیدا دانا.

 
نوێنەری حكوومەت لە ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ بەشدار دەبێت

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 12:01:36

ئەمەریكا-KDP.info- نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە واشینتۆن بەشدار دەبێت لە ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا كە بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

 
مەکتەبی سیاسیی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی (كوردستان تیڤی) كرد

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 12:01:01

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(26)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی (كوردستان تیڤی) كرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact