هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاشكرای کرد، ئه‌مڕۆ تا سبه‌ی ناوی 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت.
سه‌ربه‌ست مه‌ولوود، به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، له‌و ماوه‌یه‌دا وردبینی بۆ ناوی 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كراوه، ئه‌وانه‌ی فۆڕمیان بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی پڕكردووەته‌وه و بڕیاره له‌م یه‌ك دوو ڕۆژه‌دا به نووسراوی فه‌رمی لیستی ناوی 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بکرێت به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنیان.
به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گوتیشی، پێشبینی ده‌كه‌ین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لیستی ناوی ئه‌و 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره په‌سه‌ند بكات و بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار تا بخرێته بواری جێبه‌جێكردنەوە.
مه‌ولوود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، فۆڕمی ئه‌و 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره، هی هه‌ر چوار پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له خۆ ده‌گرێت و هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدایه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته دووه‌م قۆناغی دابه‌شكردنی زه‌وی.
قائید میرۆ