Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 18 JAN 2025 05:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی بە پێویستی زانی عێراق ئاگادار بکاتەوە
| KDP.info


دکتۆر سامان سۆرانی

پاش تێپەڕبوونی نزیکەی بیست و دوو ساڵ بەسەر دەنگدان بۆ دەستوور لە عێراق، یان ئەوەی کە پێی دەوترێ یاسای فیدڕاڵی، کە ئێستا گوایە دەسەڵاتی عێراقی پێ بەڕێوەدەبردرێ، هێشتا هەندێ لە پێکهاتە سیاسییە شیعەکانی دەسەڵاتدار لە بەغدا گوتاری سیاسی نەرێنی و هەڵە بەرامبەر بە مافەکانی گەلی کوردستان بەکاردەهێنن و بەردەوامن لە ڕەفتاری ستەمکارانە و نادادپەروەرانەیان بۆ لێدان و لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا ناوچەکە و جیهان بە قۆناغێکی مێژوویی و ستراتیژیی هەستیار و زۆر وورد تێدەپەڕێ. 

سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێزدار مەسروور بارزانی، وەکوو کەسایەتییەکی خاوەن بڕیار و نیشتمانپەروەر بە ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆی زانی، بۆ سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان کابینەکەی و نوێنەرانی هەرێم لە ئیدارەی سیاسی و پەرلەمانی فیدڕاڵ ئەنجام بدات، تیایدا بەڕوونی هەڵوێستی خۆی لەسەر پێشێلکارییەکانی بەغدا بەرامبەر بە مافەکانی خەڵکی كوردستان ئاشکرا بکات، تاوەکو جەماوەری کوردستان لە هەرێم، دوور لە چەواشەکاری هەندێ لایەنی نانیشتمانی، ئاگاداری ئەو دۆخەبن. 

خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حکوومەتی بەغدا لەسەر ئاستی جیاواز پێویستی بە دانانی ستراتیژ و ئامادەکردنی توێژینەوە و ڕاپۆرت و دیراسەی تر هەیە، بۆ شیکردنەوەی ژینگەی دەرەکی و ناوخۆی عێراق، بۆ داڕشتنی دیدگایەکی ستراتیژی گونجاو، کە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ستراتیژە سیاسەتەکانی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان پەیڕوبکرێن لە پێناو پاراستنی سەروەری و بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و ئەو هاوبەشییەی، کە لە نێوان پێکهاتەکانی هەیە. 

بۆیە ڕێزدار مەسروور بارزانی بە گرینگ و بە پێویستی زانی لە ڕێگەی ئەو کۆبوونەوە نائاساییەی ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ حکوومەتی بەڕێز سودانی و دەسەڵاتی ئیدارەی دەوڵەت لە عێراق  ئاگادار بکاتەوە، کە ئەو ستراتیژەی عێراق تاوەکو ئێستا وەکو ئاراستەیەك بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان گرتوویەتی بەر لە ڕێڕەوی فیدڕاڵییەت لای داوە و هەموو هەوڵەکان بۆ لێدانی قەوارەی هەرێم دەرئەنجامێکی باشی نابێت بۆ حوکمڕانی لە عێراق، چونکە ئەوەی له دەستووری عێراقدا بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و مافه نەتەوەییەکانی پەسەندکراوه ئەنجامی خەباتی بێ ووچانی سیاسی گەلی کوردستانە لەناوەڕاستی سەدەی بیستەمەوه تا ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١.  

قوربانییە گەورەکانی خەڵکی کوردستان و تێکۆشانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان وایکرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناچار بێت لە تەنیشت بڕیاری ترەوە بڕیاری (٦٨٨) پەسەند بکات، تا ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەزامەند بوو بۆ ئازادکردنی عێراق لە نیسانی ٢٠٠٣ و  دواتریش دەستووری عێراق پەسەند کرا.

کەواتە عێراقی نوێ بە پێکهاتەی فیدڕاڵی و بە هاوسەنگی و سازان و بەرنامە درێژمەوداکانی بەرهەمی بڕیارێکی نێودەوڵەتییە، ناکرێ هەندێ لایەن بە عەقڵییەتی زۆرینە یاری بە چارەنووسی گەلی کوردستان بکەن و گەلی کوردستان و سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قبوڵ ناکەن، ئەو لایەنانە بە تاكڕەوی  و بە عەقڵییەتی زۆرینەی سیاسی دژ بە بنەماکانی دیموکراسی و فرەیی و فیدڕاڵییەت و پەراوێزخستنی پێکهاتەی تر هەنگاو بنێن. 

بە دڵنیاییەوە ئایندەی عێراق بەندە بەوەی، کە تا چەند لەگەڵ ئیرادەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەرزبوونەوەی هێڵی ستوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خۆی دەگونجێنێت، بۆیە هیچ کوتلەیەکی سیاسی لە عێراق ناتوانێت کات بۆ دواوە بگەڕێنێتەوە و داوای ناوەندێتی بکات. 

ئەوەی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕووون بۆتەوە ئەوەیە، کەوا بێتوانایی و سەرنەکەوتنی سەرکردە سیاسییەکانی شیعە لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی سیستمی سیاسی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ لە عێراق هۆکاری سەرەکی بووە دواجار عێراق بە دەوڵەتێکی شکستخواردوو وەسف بکرێت. 

ڕێزدار مەسروور بارزانی لە کۆبوونەوە نائاساییەکەی ئەمڕۆ جەختی لەسەر هەڵوێستی نیشتمانی و ژمارەیەك پرسی هەڵپەسێردراوی نێوان هەولێر و بەغدا کرد، لەوانە جێبەجێنەکردنی ماددەی ١٤٠ و کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دابڕێنراو لە هەرێم و ماف و شایستەکانی پێشمەرگە و قەرەبوونەکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی گەلی کورد لەسەردەمی ڕژێمی پێشوو، بێجگە لە بابەتی بودجەی هەرێمی کوردستان، کە بە بەردەوامی لە لایەن حکوومەتی بەغداوە بە نادادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵ دەکڕی. 

لە ڕاستیدا گەلی کوردستان خاوەنی ناسنامە و خاك و نیشتمانی خۆیەتی، بۆ دەستەبەرکردنی یەکسانی و ئازادی تەنها بە یەکگرتوویی و بە یەك هەڵوێستی دەتوانێ ڕووبەڕووی پیلانەکانی بەغدا بێتەوە، بۆیە ڕێزدار سەرۆکی حکوومەت نوێنەرانی کوردی لە بەغدا هاندا، بە ئەرکی نیشتمانی خۆیان هەڵسن و بەرپرسیارێتی بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان لە ئەستۆ بگرن. 

لە کۆتاییدا دەڵێین: لە کۆمەڵگایەکی پلورالیستیدا ئەگەر عێراق نیشتمانێك بێت بۆ هەمووان، ئەوا پێویستە هاوبەشی ڕاستەقینە لەگەڵ گەلی کوردستان بوونی هەبێت، چ بە شێوەی فیدراڵی یان کۆنفیدراڵی، و بۆ داڕشتنی ئایندەیەکی ئەرێنی، پێویستە  کۆتایی بە عەقڵیەتی قۆرخکاری و مامەڵەکردنی ناتەندرووست لەگەڵ گەلی کوردستان و شەڕی بە وەکالەت بهێنرێت و کۆتایی بەوەش بهێنرێت، کە عێراق ببێتە گۆڕەپانێ بۆ میلیشیاکان، کە سوورن لەسەر درووستکردنی ئاژاوە و ناسەقامگیری. 

 

 




دوایین هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی ڕاگەیاندنی پارتی بەبۆنەی یادی ٢٦ ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 23:01:58

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیڕی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی ٢٦ ساڵەی دامەزراندنییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی (کوردستان تیڤی) کرد و ڕایگەیاند، کوردستان تیڤی لەو ماوەی کار و چالاکییەکانیدا ھەمیشە بڵندگۆی ڕاستەقینەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و ڕۆشنبیران و ھونەرمەندان بووە، خزمەتێکی زۆری کایە ڕۆشنبیری و ئەدەبیی و ھونەرییەکانیشی کردووە، بۆیە جێگەی شانازی و دەستخۆشییە.

مه‌زڵوم عه‌بدی په‌یامێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بڵاوكرده‌وه‌

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 19:01:14

ھەولێر-KDP.info- مه‌زڵوم عه‌بدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، په‌یامێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی جێی خۆشحاڵی بوو.

 
پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانى بەبۆنەی یادی 26 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 19:01:30

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى بەبۆنەی 26 ساڵەی دامەزراندنییەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی (كوردستان تیڤی) كرد و رایگەیاند، دامه‌زران و دەستپێکردنی (کوردستان تیڤی) وەک یەکەم کەناڵی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی سه‌ختدا، هەنگاوێکی ئازایانە بوو کە بناغەی قۆناغێکی نوێی لە ڕاگەیاندنی کوردستانیدا دانا.

 
نوێنەری حكوومەت لە ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ بەشدار دەبێت

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 12:01:36

ئەمەریكا-KDP.info- نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە واشینتۆن بەشدار دەبێت لە ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا كە بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

 
مەکتەبی سیاسیی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی (كوردستان تیڤی) كرد

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 12:01:01

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(26)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی (كوردستان تیڤی) كرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact