ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە جۆزێف عەون دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆککۆماری لوبنان و جەخت لە ویستی خۆی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری نێوان هەرێمی کوردستان و لوبنان دەکاتەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 11-01-2025، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی لە جۆزێف عەون کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆککۆماری لوبنان.
نێچیرڤان بارزانی هیوای سەرکەوتن بۆ جۆزێف عەون دەخوازێت لە سەرکردایەتیکردنی لوبنان بەرەو سەقامگیری و گەشەکردن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان خواست و ویستی دووپات دەکاتەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری نێوان هەرێمی کوردستان و لوبنان بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشیان بکات.