Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 5 FEB 2025 09:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كه‌شناسی: لە دوای نیوەرۆوە بارانبارین دەست پێدەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11ی1ی2025،  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارین بە شێوەی نمە باران دەست پێدەکات لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی باران بارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،  پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە سێ بۆ پێنج پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

کەشناسی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه‌، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 12ی1ی2025، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەیانیدا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم پاشان ئاسمان دەگۆڕێت نیمچە هەور.




دوایین هەواڵەکان

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازىی له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد

TUESDAY, 04 FEBRUARY 2025 20:02:42

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە و ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی فیدراڵیی ھەرێمی کوردستان.

عەلی حسێن: ئومێد هەیە تاوەکو نەورۆز کابینەی نوێ پێکبهێنرێت

TUESDAY, 04 FEBRUARY 2025 19:02:40

سلێمانی -KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی لە سلێمانی رایگەیاند، هەوڵ هەیە تاوەکو نەورۆز کابینەی نوێی حکوومەت پێک بێت و پاش کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، کاروباری لیژنەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەم خێراتر بوون.

د.چنار سەعد: لایەنە سیاسییەكانی كوردستان میساقی شەرەفیان واژۆ کرد

TUESDAY, 04 FEBRUARY 2025 16:02:31

هەولێر -KDP.info - ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند "بە هاوكاری UNDP لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان میساقی شەرەفیان واژۆ كرد کە هەموو لایەك پابەند دەكات بە كۆمەڵێك پرسی گرینگی ناوخۆیی و پرسی ئاسایشی نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان."

 

ڕاگه‌یه‌نراوى لیژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان

TUESDAY, 04 FEBRUARY 2025 16:02:32

پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان

 

مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم کۆبووەوە

TUESDAY, 04 FEBRUARY 2025 16:02:41

ھەولێر-KDP.info-   ئەمڕۆ سێشەممە 2/4، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا کۆبووەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact