ئومێد خۆشناو
خه‌ریكه خواحافیزی له ساڵی 2024 ده‌كه‌ین و پێ ده‌خه‌ینه ساڵی نویێ 2025 ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی حکوومەت له ساڵی 2024 به‌ر له هه‌ر شتتێك پاراستنی ته‌ناهی و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان بووه، به‌جۆرێك به‌های ئه‌و ستراتیژیه‌ته باجی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، كه حكوومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا قسوری نه‌كرد له ده‌ست بردن بۆ قووتی هاونیشتیمانیانمان و به هه‌موو شێوازێك له ئه‌رد و ئاسمان دژایه‌تی و ململانێی كردین خستینییە قەیرانی داراییه‌وه، ئه‌وه سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و پلان و نه‌خشه‌یه‌ی لێ ئاڵۆز كردین، كه وه‌كو پلانی په‌ره‌پێدان و نه‌خشه‌ی ستراتیژی بۆ ساڵی 2024 هێڵمان بۆ كێشابوون و گفتمان دابوو كه بۆ ئه‌مساڵ رووناكی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، چونكه ئیمانمان به پیرۆزی خاك له هه‌موو ئه‌و ته‌نگه‌ژانه گه‌وره‌تر بوون، بۆیه بە پشتیوانی سەرۆکوەزیران به‌رده‌وام بووین له‌سه‌ر نه‌هجی خۆمان كه یه‌كێك بوو له‌و پرسانه‌ی له‌ناو كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی بۆ كرابووه‌وه، له‌م نێوه‌نده‌شدا پرسی هه‌مه‌جۆره‌كانی خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیان و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كان به‌شێك بوونه له‌و ئهولهویاتانهی حكوومه‌ت كاری له‌سه‌ر كردووه، هه‌ولێریش به‌حوكمی پایته‌خت بوونی، زۆرترین قوربانی به‌ركه‌وتووه و هه‌وڵه‌كانیش له ئیداره‌ی خۆجه‌یی به‌و ئاراسته‌یه بوونه، كه به‌یه‌ك تیمی كاری هه‌ره‌وه‌زی باشترین خزمه‌ت پێشكه‌شی هاووڵاتیانمان بكه‌ین .
له‌ژێر رۆشنایی هه‌مان پلانی ساڵی 2024 بۆ پرسی په‌ره‌پێدان و پڕۆژه ستراتیژییه‌كان خۆشبه‌ختانه بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وایه كه به‌رده‌وامی به‌و پڕۆژه هه‌مه لایه‌ن و پلانانه بدرێ كه به هه‌ر هۆكارێك بووبێت چانسی ته‌واوكردنی بۆ نه‌لواوه و ته‌واو نه‌كراون له ساڵی 2024، كه وه‌ك خۆی ته‌واو بكرێن و بكه‌ونه ژێر رۆشنایی خزمه‌تی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان. له ڕاستیدا ئه‌م ئاماژه كورته بێ پێشینه نه‌بووه، چونكه وه‌ك هه‌موو لایه‌كمان ده‌زانین، پرۆسه‌ی گۆڕانكاری به به‌رنامه له كۆی بونیادی كۆمه‌ڵگاكاندا، له ڕێگای سیاسه‌تی ستراتیژی گه‌شه‌پێدانی ئابووری و پڕۆژه‌ی مه‌زنی پیشه‌سازی كردن و بونیادنانی ژێرخانێكی به‌هێز و به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌دی دێت.
دیاره له‌م گۆشه‌نیگایه، مه‌به‌ستمان خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌كو ته‌ندورستی و په‌روه‌رده‌وفێركردن و كاره‌با و ڕێگاوبان و ئاو و ئاوه‌دانكردنه‌وه و ژینگه و شتی دیكه‌ی گشتی هه‌یه. كه موسته‌حیل نییه ئێمه‌ش هاوشێوه‌ی گه‌لانی دیكه‌ی جیهان پشت به خۆمان ببه‌ستین، به به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، به خوێندنه‌وه‌یه‌كی قوڵی ڕه‌وشی گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ورووبه‌رمان، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دروست، كاری جیدی‌تر بكه‌ین و خهمخۆرانهتر پڕۆژه‌ی نیشتیمانی به‌دی بهێنین.
لێره‌شدا زۆر پێویسته رۆحی لێپرسینه‌وه له‌هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كدا زیندوو بكه‌ینه‌وه، تاوه‌كو كه‌س دادپه‌وه‌ری و هاوسه‌نگیمان پێ نه‌فرۆشێته‌وه، دڵنیایی بده‌ینه خه‌ڵكی كوردستان، كه چاره‌نووسیان له ده‌ستێكی ئه‌میندایه، به‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ی متمانه له نێوان حكوومه‌ت و هاووڵاتی پته‌وتر بكه‌ین.
بێگومان بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی گشتی خزمه‌تگوزاری، هه‌لومه‌رج و بنه‌ما و میكانیزمی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، به تایبه‌ت ئه‌و پڕۆژانه‌ی خه‌سڵه‌ت و سیفاتی گشتگیریان هه‌یه، دیاره ئه‌مه‌یان پێویستی به پلانی تۆكمه و بونیادنانه‌وه هه‌یه. ئێمه‌ش وه‌ك تیمی پارێزگای هه‌ولێر له‌و چوارچێوه‌یه كاره‌كانی خۆمان ڕایی كردووه. كه به‌پێویستی ده‌زانین ئاماژه به هه‌ندێك له‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزاریانه بده‌ین كه به‌ته‌واو بوونی هه‌ولێری پایته‌خت گۆڕانكاری نه‌وعی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ و بازدانێكی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتن ده‌هاوێژێ به جۆرێك ئاماژه‌كانی ئه‌م پێشكه‌وتنه له‌گه‌ڵ هه‌موار كردنه‌وه‌ی ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر وه‌كوو سه‌نته‌رێكی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی و تایبه‌تمه‌ندییه‌تی شاری هه‌ولێر وه‌كوو پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ندێكی گه‌شتیاری ده‌باته قۆناغێکی نوێوه هه‌روه‌ها ئاو، ئاوه‌ڕۆ، كاره‌با، ژینگه، پیشه‌سازی، ئابووری و كولتووری و گواستنه‌وه و گه‌یاندن خۆپاراستن له لافاو و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و چه‌ندین بواری دیكه‌ش، له‌م پڕۆژه‌یه‌دا جێگه‌یان كراوه‌ته‌وه و كاریان له‌سه‌ر كراوه. به‌شێوه‌یه‌ك ئامانجی هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر، ئاراستەکردنی گەشەکردنی شاری هەولێرە تا ساڵی ٢٠٥٠ .
وه‌كو خاڵی كار و پڕۆژه‌ی ستراتیژی ناكرێ ئاماژه به پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر نه‌ده‌ین، كه پڕۆژەکە بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار، به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه، كێشه‌ی كه‌مئاوی له شاری هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ چاره‌سه‌ر ده‌كات.
پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر، له ڕۆژێكدا 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆ هه‌ر كاتژمێرێك 20- 21 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی خاوێن بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر دەنێرێت. پڕۆژه‌كه به چوار هێڵی سه‌ره‌كی له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانی نێوان شه‌قامی 120 مه‌تری و شه‌قامی 150 مه‌تری جێبه‌جێ ده‌كرێت؛ كه گه‌ڕه‌كه‌كانی نێوان ئه‌و شه‌قامانه و ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامه‌كان و هه‌ریه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی داره‌توو، بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، پیرزین، شاوێس، بەحركه، عەنكاوه و سێبیران لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ئاوی پڕۆژه‌كه له زێی گه‌وره ده‌ست پێده‌كات و پاككردنه‌وه و پاڵاوتنی ئاوه‌كه و فلتهركردن و كلۆركردنی ئاوه‌كه، به ستانداردی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی WHO) ) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
شایه‌نی باسكردنه جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه وێرای نه‌هێشتنی كێشه‌ی كه‌مئاوی له شاری هه‌ولێر، هاوكات ده‌بێته هۆی داخستنی زیاتر له هەزار بیری ئاو، به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاوی ژێرزه‌وی و بەفیڕۆنەدانی.
هاوكات پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی ستراتیژی، كه لە چوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕێگه‌وبان له‌شاری هه‌ولێر، بە گوژمەی ملیاره‌ها دینار جێبه‌جێ ده‌كرێ، پڕۆژه‌ی دووسایدی ڕێگه‌ی نێوان هەولێر - كۆیە یه .
رێگەی دووسایدی هەولێر - کۆیە، كه به‌داخه‌وه له‌ناو خه‌ڵك به‌رێگه‌ی مه‌رگ ناسراوه لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و باشترکردنی ڕەوشی هاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگا و بان و شەقامەکان دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەی له پلاندایه هه‌موو هه‌وڵێك بخرێته گه‌ر تاوه‌كو له‌م ساڵی تازه‌دا كۆتایی پێ بێت و له ڕێگه‌ی مه‌رگه‌وه بكرێته ڕێگه‌ی هه‌ڵكێشانی هه‌ناسه‌ی ئۆخه‌ی و كۆتایی هێنان به‌و تراژیدیایه‌ی ساڵانێكه به‌رده‌وامه .
پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی ستراتیژی كه ناكرێ له ماڵئاوایی ساڵی 2024 ئاماژه‌یی پێ نه‌كرێ، پڕۆژەی ستراتیژی ئاوی قوشتەپە و گوندەكانی دەوروبەری لە سنووری پارێزگەی هەولێره. پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەوروبەری، لەسەر فەرمانی رێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت.
یەكێكە لە پڕۆژە گەورە و ستراتیژییەكانی شاری هه‌ولێر، لە ڕۆژێكدا توانای بەرهەمهێنانی ٧٢ هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی هەیە و كێشەی كەمئاوی سنوورێكی فراوانی دەوروبەری هەولێر چارەسەر دەكات و ئاوەدانی بۆ ئەو ناوچە گەورە و گرنگه دەگەڕێنێتەوە.
هه‌روه‌ها ته‌واو كردنی ڕێگه‌ی دوو سایدی هه‌ولێر دھۆک، كه به ڕێگه‌ی گه‌زنه ناسراوه، به‌م شێوه‌یه ئێستا ڕێگه‌یه‌كی دوو سایدی مۆدێرن هه‌ولێر به دهۆك ده‌گه‌ێنێ.
سه‌رباری كردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كانی چه‌مه‌رگه و به‌ستۆره و گۆمه‌سپان، كه تاكه به‌نداوی كۆنكرێتییه له هه‌موو عێراق و ده‌بێته سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌نداو له هه‌رێمی كوردستان، توانای گلدانەوەی ملیۆنها مەتر سێجا ئاوی هەیە سەرچاوەیه‌كی گرنگی دابینکردنی ئاوی پاکه و بۆته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاریی سه‌رنجڕاكێش. سه‌رباری ده‌یان پۆندی دیكه‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاوی باران كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ریان هه‌یه به‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو، وێرای سه‌دان پڕۆژه‌ی گه‌وره و بچووكی دیكه له قیرتاو كردنی گه‌ره‌كه‌كان (به‌تایبه‌ت گه‌ڕه‌كه هه‌ژار نشینه‌كان) له شار و گوند و ناحیه‌كان، ئه‌وه‌ش له‌و ڕوانگه‌وه‌ی كه سیاسه‌تی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی خزمه‌تگوزاری له‌شاری هه‌ولێر، ڕاگرتنی هاوسه‌نگی و باڵانسی هه‌ردووك شار و گوند بووه له‌ڕووی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری جیاوازیان له نێواندا نه‌كرێ.
پێویسته له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ش بدركێنین كه زۆربه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان به‌ر هه‌ولێر كه‌وتووه، یان ڕاستر بڵێن هه‌ولێر لهپێشهنگایهتیدایه. به‌جۆرێك زیاتر له سه‌دا 66 پڕۆژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێرن، ئه‌وه‌ش به‌مانای ئیمتیازدان نییه به هه‌ولێر، به‌ڵكو داخوازی پاڵنه‌ری ئه‌و پرۆسه‌یه بووه .
سه‌رباری ئه‌و پڕۆژانه‌ی له سێكته‌ره جیاوازه‌كان ده‌گرێته‌وه له هه‌ولێر به تایبه‌ت له بواره‌كانی په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی حكوومی و كه‌رتی تایبه‌ت به ده‌یان قوتابخانه و داینگه و نه‌خۆشخانه و هێنانی ئامێری پێشكه‌وتوویی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان به به‌رده‌وامی ئه‌نجام ده‌درێ، له هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌ولاتر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ڕزگاری و فریاكهوتنه، كه خه‌ڵكێكی زۆری شاری هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه ڕووی لێ ده‌كه‌ن.
خاڵێكی دیكه‌ی زۆر ستراتیژی و گرنگ بریتییه له ئیداره‌دانی قه‌یرانی ئاوه له هه‌ولێر كه كێشه‌یه‌كی به‌رده‌وام بووه له هه‌ولێر، به‌ڵام به هه‌وڵ و جهودی تیمی یه‌كگرتووی حكوومه‌ت ئه‌مساڵ زۆر باشتر بوو له ساڵانی پێشوتر و توانراوه، تا ڕاده‌یه‌كی باش ئه‌و قه‌یرانه كۆنترۆڵ بكرێ، بۆ ساڵه‌كانی داهاتووش بێگومانین باشتر ده‌بێت. هاوكات ئاماده‌باشی بۆ وه‌رزی زستان به‌رده‌وامی هه‌یه، چونكه سروشتی ئه‌و كاره پێویستی به كاری به‌رده‌وامی هه‌ره‌وه‌زی هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ش هه‌وڵی جیدی و ڕشت هه‌یه بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێره‌وه سروشتییه‌كان و وه‌لاوه نانی هه‌موو سه‌رپێچیه‌كان، له‌م باره‌وه سه‌دان كیلۆمه‌تر كه‌ندی سروشتی خاوێن كراونه‌ته‌وه، وێرای پڕۆژه‌كانی ئاوەڕۆی سه‌ندوقی و لووله‌یی، ئه‌وانه هه‌موویان مه‌ترسی دروستبوونی لافاویان كه‌متر كردۆته‌وه.
له هه‌موو ئه‌وانه گرنگتر، كه وه‌كو خاڵی ستراتیژی ئاماژه‌ی بۆ بكه‌ین ئارامی شاری هه‌ولێره، كه بۆته شوناسی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان هه‌ولێر و ئارامی و ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌ژیان و میوان دۆستی خه‌ڵكه‌كه‌ی، گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ن كه هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهان له‌لایه‌ك كردووه‌ته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بووه‌ته رووگه‌ی گه‌شتیارانی ناوچه‌كه.
شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به هۆی ئارامی و سه‌قامگیرییه ئه‌منی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یه‌وه، بووه‌ته ڕووگه‌ی به‌رپرسانی باڵای وڵاتان و دبلۆماتكاران به‌گشتی. به‌جۆرێك جیاوازیه‌كی زۆر له نێوان هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌دی ده‌كرێ، به‌تایبه‌تی له رووی ته‌ناهی و سه‌قامگیریه‌وه.
ئه‌م ئاماژانه‌ش شاری هه‌ولێری له قۆناغێكه‌وه گواستۆته‌وه قۆناغێكی دیكه، نابێ له‌م نێوه‌نده‌ش ڕۆڵی سەرجەم ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە و ئەنجومەنی ئاسایش و دژە تیرۆر و ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ ھتد.... له‌یاد بكه‌ین كه شەونخونی و ھەوڵەکانیان بۆتە ھۆکاری پاراستنی ئارامی هه‌ولێر ...
ئه‌وه‌ی ڕوونه شاری هه‌ولێر له كۆنترین شاره‌كانه له مێژوودا، به‌رده‌وام بۆ ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت هه‌زار ساڵه ژیانی تێدایه، هه‌وێنی دروستكردنی شاریش بووه له چه‌ندان شارستانییه‌تی دونیادا.
پێویسته ئه‌گه‌ر به خاڵیش بێت ئاماژه به هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتی دیكه‌ی گرنگی خزمه‌تگوزاری گشتی بده‌ین كه هاووڵاتیانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت پشكیان به‌ركه‌وتووه له‌وانه:
_له‌رووی كارگێڕیه‌وه چه‌ندین قائیمهقامیهت و ناحیه هاتۆته ئاره‌وه بۆ ئاسانكاری كاروباری هاووڵاتیان.
_هێڵكاری و نه‌خشه كێشانه‌كانی هاتووچۆ به به‌رده‌وامی بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری هاتووچۆكردن.
_پرۆسه‌ی پاراستنی ژینگه‌ی هه‌ولێر و دروستكردنی پارك و زۆركردنی ڕێژه‌یی سه‌وزایی.
_هه‌ڵمه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی پاڵاوگه نایاساییه و موه‌لیده‌كان، كه ده‌بنه هۆكاری پیس بوونی ژینگه.
_كاركردنی خێرا له پڕۆژه‌ی كه‌رتی هه‌شتی حه‌سارۆك.
_دورستكردنی فه‌رمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بوونی زیاتر له 130 هه‌زار كارتی زه‌وی هاووڵاتیانی هه‌ولێر، كه ئێستا بۆته سه‌نه‌د.
_سوودمه‌ند بوونی هه‌زاران خانه‌واده‌ی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژاری شاری هه‌ولێر له بابه‌تی ڕێ پێدان به زه‌وی سه‌ندوقی و فراوان كردنی حه‌ره‌می گونده‌كان.
له كۆتایدا پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه نهێنی سه‌ركه‌وتنی هه‌موو ئه‌و خاڵه ستراتیژیانه بیرۆكه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه ئه‌ویش كاركردنی یه‌ك تیمی هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت دوور له حه‌ساسیه‌ت و ململانێ.
-تەواوکردن و دابەشکردنی شوقەی نیشتەجێ بوون بەسەر سەرجەم خانەوادەی سەربەرزی شەھیدانی شەڕی داعش و کردوە تیرۆرستیەکان.
-دەیان و سەدانی کاری خێرخوازی و ئاوڕدانەوە لە ئاوارەو پەنابەرو و ھەمانگی پتەوو بەردەوامی نێوان ناوەندی ھاوبەشی قەیرانەکان و دەزگای خێرخوازی بارزانی ، بۆ پرسی خێرخوازی و مرۆیی.
له هه‌موو ئه‌وانه‌شدا نابێ ڕۆڵی هه‌ره سه‌ره‌كی ڕێزدار مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بیر بكه‌ین كه ده‌توانم بڵێم وه‌ك كاریزمایه‌كی دره‌وشاوه هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی خستبامانه به‌رده‌ستی ئه‌گه‌ر پێوه‌ری خزمه‌تگوزاری گشتی پێوه دیار بوایه، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌دا، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی به‌هێزی یارمه‌تیده‌ره بووه بۆ به‌رده‌وامی كاره‌كانمان له پارێزگای هه‌ولێر.
هیوادارین له ساڵی 2025 هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی له 2024 تهواونەکران، ته‌واو بکرێن و خزمه‌تی زیاتر به هاووڵاتیانی هه‌ولێر بكه‌ین و بڕێك له‌و قه‌رزانه سووك بكه‌ین، كه كه‌وتۆته سه‌ر شانمانه‌وه .
خوای گەورە خەڵک و خاکی ھەولێر و کوردستان بپارێزێ....