Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 24 DEC 2024 22:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری تەندروستی بۆ KDP: ئەولەویەتی دامەزراندن بۆ خۆبەخشەکان دەبێت
| KDP.info



ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، "لەم نزیکانە ھەردوو نەخۆشخانەی ئامێدی و شێرپەنجە لە دھۆک تەواو دەبن و دەکرێنەوە و پێویستیان بە ستاف دەبێت، ئەولەویەتیش لە دامەزراندن بۆ خۆبەخشەکانە، چونکە لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٠ھەزار خۆبەخش ھەیە.


دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "نەخۆشخانەی ئیتیتێ لە ئامێدی نەخۆشخانەیەکی نوێیە و لە تەواوبووندایە، تەنیا ھەندێک ئامێری پزیشکی ماوە، ئەوانەی لە نەخۆشخانەکەش دامەزراون گرێبەستن و کارمەندی تەندروستین، پزیشکی پسپۆریشیان لە دھۆک بۆ ڕەوانە دەکرێت، کرێکاری خزمەتگوزارییش لە ھەموو کوردستان لەڕێگەی کۆمپانیاکانی خزمەتگوزارییەوە گرێبەستیان لەگەڵ تەندروستی کردووە و بەو کارە ھەڵدەستن، بۆیە ئەوانەی بوونەتە گرێبەست ئەوانەن کە پێشتر خۆبەخش بوونە، پێویستە خەڵکی سنووری ئامێدییش بن، ھەوڵیش دەدەین زیاتر کرێکار و کارمەندی تەندروستی و ستافی نەخۆشخانەکان لە ھەموو ناونیشانەکان دابمەزرێنین، بۆیە لەگەڵ باشبوونی دۆخی ئابووری ژمارەیەکی زیاتری کارمەندی تەندروستی دادەمەزرێن".
دکتۆر سامان بەرزنجی دەشڵێت، "لە ھەموو ھەرێمی کوردستان خۆبەخشمان ھەن و ڕۆڵی گەورەیان ھەیە، بەڵام ئەمە پەیوەستە بە بارودۆخی ئابووری، ناوە ناوەش بەپێی پێویستی شوێن کارمەند دامەزرێندراون، لە دھۆک لە نەخۆشخانەی ئازادی بەناوی فریاکەوتن، ئەوەی جی ئای زێتی ئەڵمانی دروستی کردووە ١٠٠ کارمەند دامەزراون، نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە دھۆک لە تەواوبوون دایە، ئەویش پێویستی بە ستاف ھەیە و لە شارەکانی دیکەش خۆبەخشن و ئەولەویەت لە دامەزراندن بۆ ئەوانە، چونکە زیاتر لە ١٠ھەزار خۆبەخشمان لە ھەرێمی کوردستان ھەیە، بۆیە ئەولەویەتی دامەزران بۆ خۆبەخشەکان دەبێت".
بەرزنجی باسی لەوەشکرد "بۆ دامەزراندنی وەجبەی نوێی دکتۆرەکان نووسراومان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، بەھۆی ئەوەی سیستەمی دامەزراندن گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دەبێ پزیشک خۆی یەکلایی بکاتەوە ئاخۆ لە کەرتی گشتی یاخود تایبەت کار دەکات هەندێک دواکەوت، چونکە لە ھەردوو کەرت زۆر پزیشکی موقیممان ھەیە، ئێستا ڕێکاریی ماوە تەواو بێت، ئەویش ڕەزامەندی دەدرێت و دادەمەزرێن".

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

‎پرسەنامەیەک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە

TUESDAY, 24 DECEMBER 2024 20:12:19

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەری دیاری کورد (مامۆستا فەتاح ئەمیری)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

 

نوێنه‌ری ئه‌نه‌كه‌سە تایبەت بۆ KDP، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیان لەگەڵ مەزلوم عەبدی و شاندی ئەمریکاو فەرەنسا دەخاتە ڕوو

TUESDAY, 24 DECEMBER 2024 19:12:22

دهۆك -KDP.info- نوێنه‌ری ئه‌نه‌كه‌سه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نه‌كه‌سه‌ و مه‌زلوم عه‌بدی ته‌نیا بۆ لێكتێگه‌یشتن بووه‌،  ئه‌نه‌كه‌سه‌ مه‌رجی هه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێکكه‌وتن. 

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح

TUESDAY, 24 DECEMBER 2024 19:12:30

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند

نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزبایى له‌ مه‌سیحییان ده‌كات

TUESDAY, 24 DECEMBER 2024 18:12:40

ھەولێر-KDP.info- به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى یاد و جه‌ژنه‌كانى كریسمس و له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیحه‌وه‌ (سڵاوى خواى لێ بێت)، به‌ گه‌رمى و له‌ دڵه‌وه‌ پیرۆزبایى له‌ هاووڵاتییانى ئازیزى مه‌سیحیمان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له‌ ته‌واوى جیهانى مه‌سیحى ده‌كه‌م

پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی بە بۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح

TUESDAY, 24 DECEMBER 2024 18:12:19

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact