Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 24 DEC 2024 22:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بۆ یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە لە ساڵی نوێوە دوو ناوچەی سەرکردایەتی دادەمەزرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بۆ ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری دا، کە دوو ناوچەی سەرکردایەتی بۆ ئەو مەبەستە دابمەزرێنێت و ھەوڵەکانیشی بۆ یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە چڕ دەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی ١٢ی ٢٠٢٤، وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، کە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی عەبدولخاڵق باپیر، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، فەریق ڕوکن - عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان، لیوا ڕوکن - بەختیار محەممەد و ئەمینداریی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای لە وەزارەتی پێشمەرگە کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا، ھەردوو فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی ٧٠ و ٨٠ی ھێزی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ براندستێتەر، بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی ھاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستان و تیمی یاوەریشی ئامادەیبوون.

ئاماژەی بەوەش داوە، کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن و بڕیاردان بوو لەبارەی پڕۆژەیەکی ئامادەکراو بۆ دامەزراندنی دوو ناوچەی سەرکردایەتیی کە لە ١١ فیرقەی سەربازی پێکھاتوون لەژێر سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەستبەکاردەبن.

لەسەر ئەو بابەتە، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاندووە: "دوو ناوچەی سەرکردایەتی دادەمەزرێنین بۆ ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی پێشمەرگەدا کاروبارەکانیان ڕێکدەخەنەوە و دەستپێکی قۆناغێکی نوێ دەبێت بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان".

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، تەوەرێکی دیکە خراوەتە بەرباس و بە گرنگییەوە باس لە دامەزراندنی ژێرخانی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، ھەمووان ھاوڕابوون کە ئەم ژێرخانە پاڵپشت و پشتیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت لە بنیاتنانی ھێزێکی نیشتمانیی یەکگرتووی کوردستانی، کە پارێزگاری لە خەڵک و خاکی کوردستان دەکات لە ھەر مەترسییەک کە لە ئێستا و ئایندەدا رووبەروومان دەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیار دراوە، بە دەستەکاربوونی ھەردوو ناوچەی سەرکردایەتی کە ھەموو ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی تێدا ڕێکدەخرێتەوە، لە چوارچیوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا جێگیر دەبن لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥وە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، بە کۆی دەنگی ھەمووان ڕەزامەندی درا لەسەر بنیاتنانی بنەماکانی یەکەیەکی یەکگرتووی ژمێریاریی سەربازی بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.




دوایین هەواڵەکان

‎پرسەنامەیەک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە

TUESDAY, 24 DECEMBER 2024 20:12:19

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەری دیاری کورد (مامۆستا فەتاح ئەمیری)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

 

نوێنه‌ری ئه‌نه‌كه‌سە تایبەت بۆ KDP، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیان لەگەڵ مەزلوم عەبدی و شاندی ئەمریکاو فەرەنسا دەخاتە ڕوو

TUESDAY, 24 DECEMBER 2024 19:12:22

دهۆك -KDP.info- نوێنه‌ری ئه‌نه‌كه‌سه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نه‌كه‌سه‌ و مه‌زلوم عه‌بدی ته‌نیا بۆ لێكتێگه‌یشتن بووه‌،  ئه‌نه‌كه‌سه‌ مه‌رجی هه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێکكه‌وتن. 

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح

TUESDAY, 24 DECEMBER 2024 19:12:30

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند

نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزبایى له‌ مه‌سیحییان ده‌كات

TUESDAY, 24 DECEMBER 2024 18:12:40

ھەولێر-KDP.info- به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى یاد و جه‌ژنه‌كانى كریسمس و له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیحه‌وه‌ (سڵاوى خواى لێ بێت)، به‌ گه‌رمى و له‌ دڵه‌وه‌ پیرۆزبایى له‌ هاووڵاتییانى ئازیزى مه‌سیحیمان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له‌ ته‌واوى جیهانى مه‌سیحى ده‌كه‌م

پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی بە بۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح

TUESDAY, 24 DECEMBER 2024 18:12:19

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact