زاخۆ -KDP.info- دوای ئەوەی زاخۆ بووە ئیدارەی سەربەخۆ، لە ١٠ کەرتی جیاجیا ٣٣٤ پڕۆژە بە گوژمەی ٣٥٠ملیار دینار ئەنجامدراون.
بەپێی ئامارێکی تایبەت کە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، ئەو پڕۆژانەی لەدوای ئەوەی زاخۆ کرایە ئیدارەی سەربەخۆ، ٣٣٤ پڕۆژە بڕیاری جێبەجێکردنی درا، لەوانە ١٦ پڕۆژەی وەبەرھێنان، ٥٨ پڕۆژەی دیکەش لە بواری جێبەجێکردن دان، گوژمەی سەرجەم پڕۆژەکان ٣٥٠ملیار دینارە، لە کەرتی شارەوانی و ڕێگاوبانیش، بەدرێژایی ٢٢٠کم ڕێگا قیڕتاوکراوە، ١١٦کم ئاوەڕۆ دروست کراوە، ٩٨کم ڕێگای گوندەکان قیڕتاوکراوە و نوژەنکراوەتەوە، پێشتر ٦٥%ی شەقامەکانی زاخۆ قیڕتاونەکرابوون، ئێستا بۆ ١٧% کەمبووەتەوە، ھەشت باخچە دروستکراون و ١٠ باخچەی دیکەش لە سنووری ھەردوو نووژەنکراونەتەوە.
بەپێی ئامارەکە لە کەرتی تەندروستی، نەخۆشخانەی ھاوارھاتنی باتیفا دروستکراوە کە ٤٠ قەرەوێلەییە، نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ دروستکراوە کە ٩٠ قەرەوێلەییە، ٢ بنکەی تەندروستییش لە ناحیەی دەرکار و گەرەکی سێمالکا دروستکراون، ٩ بنکەی تەندروستی و ھەموو نەخۆشخانەکانی زاخۆ نووژەنکراونەتەوە و ئامێری ھەرە پێشکەوتووی وەکو ڕەنینی موگناتیسی، تیشکی دیجیتەڵ، میفراس، ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە، نازور و ئامێری دیکە دابینکراون، لەگەڵ دابینکردنی کەلوپەل و ئەمبولانس بۆ نەخۆشخانەکان. لە کەرتی کارەبا، گەیاندنی کارەبای بەردەوام بۆ ڕۆناککردنی شەقامەکان بەدرێژایی ٨٥کم و گەیاندنی کارەبای بەردەوام بۆ ٢٧ بیری ئاوی خواردنەوە و گەیاندنی کارەبا بۆ ١٨ محاویلەی ئۆڤەرلود بۆ سوککردنی قورسایی سەر کارەبا و دابینکردنی کەلوپەلی کارەبایی بۆ سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
لە کەرتی سەرچاوە ئاویەکان، لێدانی پێنج بیر بۆ کەرتی کشتوکاڵ و دروستکردنی جۆگەی ئاو بۆ گوندەکان بەدرێژایی ٨.٣کم کە توانراوە سود بە ١٢٠ دۆنم زەوی بگەیەنێت، لەگەڵ خاوێنکردنەوەی خابیری زاخۆ بەدرێژایی (٣.٢)کم و دروستکردنی پۆند لە گوندی (زێوک)ی سندی.
لە کەرتی وەبەرھێنانیش، بەڕێوبەرایە
تی گشتی وەبەرھێنانی زاخۆ لە سەردەمی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ مۆڵەتی بە ١٦ پڕۆژەی لە سێکتەری جیاوازی وەکو گەشتوگوزار، پەروەردە، خوێندنی باڵا، وەرزش، ھەموارکردن و فراوانکردنی ماستەرپلانی زاخۆ، پیشەسازی، بازرگانی و کشتوکاڵ داوە بەسەرمایەی پەنجا ملیۆن دۆلار.
لە کەرتی پەروەردەش، دروستکردنی ٦ قوتابخانەی ١٨پۆلی، دروستکردنی ٤ قوتابخانەی ١٢پۆلی، دروستکردنی ٢ قوتابخانەی ٦پۆلی و نوژەنکردنەوە و زیادکردنی پۆل بۆ ٥٥ قوتابخانە و باخچەی منداڵان، لەگەڵ دابینکردنی تەختی دانیشتن و پێویستییەکانی خوێندن بۆ زۆربەی قوتابخانەکان.
لە کەرتی گەشتوگوزاریش، پڕۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ قۆناغی یەکەم و دووەم، دروستکردنی ٦ سکری نقوم لەسەر خابیری زاخۆ و نوژەنکردنەوەی بازاڕی کۆنی زاخۆ لەسەر شێوازی کلتووری و نوژەنکردنەوەی قشلەی زاخۆ لەسەر شێوازی کۆنی خۆی و نوژەنکردنەوەی ھاوینەھەوارەکانی گەشتیاری و خۆشکردنی ڕێگاکانیان و نوژەنکردنەوەی کانی دێرەبوون و نوژەنکردنەوەی دێری مارگورگیس.
لە کەرتی ئاویش، پڕۆژەی ئاوی قەزای باتیفا و پڕۆژەی ئاوی کۆمەڵگای پێشابیر و دێرەبین دروستکراون، ٢٦ بیری ئاوی خواردنەوە لێدراون، ئەوە جگە لە دروستکردن و نوژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بەدرێژایی ١٩٠کم و دابینکردنی پەمپ و ماتۆڕ و ھەموو کەلوپەلی پێویست بۆ بیرەکانی ئاوی خواردنەوە و دروستکردنی چەندین عەمباری ئاو و دابینکردنی کلۆری گاز و پاودەر بۆ چارەکردنی ئاوی خواردنەوە.
لە کۆتایی ئامارەکە لەبارەی کەرتی کشتوکاڵ هاتووە، دروستکردنی ٢٠ خانووی پلاستیکی بۆ جوتیاران، کڕینی دەرمانی قڕکەر و کڕینی دەرمانی لەناوبردنی مێش و سنگ و چاندنی دار و سەوزکردنی زۆرینەی ناوەڕاستی شەقام و باخچەکان و کرینی ئامێری لەناوبردنی بەرد. لە ئاوەدانکردنەوە و نوژەنکردنەوەی فەرمانگە حکوومییەکانیش، سەرەڕای پڕۆژەی خزمەتگوزاری چەندین فەرمانگە لە زاخۆ دروستکراون و نوژەنکراونەتەوە و کەلوپەلیان بۆ دابین کراوە.
بڵند ئیبراھیم