Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 22 DEC 2024 18:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا: شانازیەکی گەورەیە کە فەرماندەیی هێزەکانی ئیتاڵیا لە کوردستان دەکەم
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی تۆمماسۆ سانسۆنی کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و  ژمارەیەك لە فه‌رمانده‌ و ئەفسەرانی باڵای هێزی پێشمەرگە و تیمێکی ڕاوێژکارانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، لە بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی ئیتاڵیا لە هەولێر، ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕ و رادەستكردنی ئەركی فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان لە (کۆڵۆنێڵ سیرۆ فۆرتی) بۆ (کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیلۆ ئاندریۆتۆلا) بەڕێوەچوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا، کۆڵۆنێڵ سیرۆ فۆرتی  فەرماندەی پێشووی هێزەکانی ئیتاڵیا بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی لە وتەیەکدا گوتی:  دەمەوێت سوپاسی پێشمەرگە و ئەندامانی هێزی هاوپەیمانان بکەم کە کاری هاوبەشمان بەیەکەوە کرد و هەموو ئەو دەسکەوتانە بە کارکردنی دڵسۆزانە و پیشەییانە لەلایەن یەکە سەربازییەکانی وڵاتانی هاوپەیمان بەدیهاتوون و دڵخۆشم کە بەهەماهەنگی و هاوکاریکردن لەگەڵ هاوپەیمانان کارمان بۆ ڕێکخستنی هێزی پێشمەرگە کردووە.

پاشان کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیلۆ ئاندریۆتۆلا، فەرماندەی تازەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان لە وتەیەکدا رایگەیاند: "شانازیەکی گەورەیە بۆ من کەوا ئەمڕۆ فەرماندەیی هێزەکانی ئیتاڵیا لە کوردستان دەکەم و هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ بەردەستخستنی تواناکان بۆ بنیاتنانی توانای هێزە هاوبەشەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان و بە دەستهێنانی ئامانجە هاوبەشەکانمان.

لەکۆتاییدا، سەرۆکی ئەرکان و ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، پیرۆزباییان لە فەرماندەی تازەی هێزەکانی ئیتاڵیا کرد و هیوای سەرکەوتنیشیان بۆ فەرماندەی پێشوو خواست و هەروەها وەفا و پێزانینی هێزی پێشمەرگە و گەلی کوردیان بە تەواوی راوێژکارانی ئامادەبووی هێزەکانی هاوپەیمانان گەیاند کە ڕۆڵێکی گاریگەرییان هەیە لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیەتی نێوودەوڵەتی دژی داعش.




دوایین هەواڵەکان

"لە زاخۆ ئەم پرۆژانە ئەنجام دراون"

SUNDAY, 22 DECEMBER 2024 16:12:54

زاخۆ  -KDP.info- دوای ئەوەی زاخۆ بووە ئیدارەی سەربەخۆ، لە ١٠ کەرتی جیاجیا ٣٣٤ پڕۆژە بە گوژمەی ٣٥٠ملیار دینار ئەنجامدراون.

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

SUNDAY, 22 DECEMBER 2024 14:12:37

ھەولێر-KDP.info-  باره‌گای بارزانی چەند پەیامێکی سەرەخۆشی راگەیاند کە ئەمانەی خوارە دەقەکانیەتی:

 

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى به‌رگریى ئیتاڵیا

SUNDAY, 22 DECEMBER 2024 11:12:47

هەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2024/12/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ به‌ڕێز گویدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زیرى به‌رگریى ئیتاڵیا كرد.

 
سەرۆکی حکوومەت و کۆنگرێسمان واڵتز پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ دەکەن

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 22:12:35

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری دەستنیشانکراویی ئاسایشی نیشتمانیی لە حکوومەتی داھاتووی ئەمەریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد و باسیان لە دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرد.

پۆلیسی هەولێر له‌ ڕێگه‌ی KDPیه‌وه‌ هۆشداری لەبارەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەدات

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 20:12:53

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، هۆشداری لەبارەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەدات و وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش ڕایدەگەیەنێت، لە کاتی بوونی هەر تاوانێکدا، هاووڵاتیان دەتوانن بە زووترین کات پەیوەندی بە هێڵی گەرمی پۆلیسەوە بکەن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact