هه‌ولێر-KDP.info- نوێنه‌رێكی كوردی ئێزدی ئاشكرای كرد، "نزیكه‌ی 600 ژن و كچی ڕفێندراوی ئێزدی له‌ناو كه‌مپی هۆڵن، سودانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان بە فەرمی لێی ئاگادار كردووته‌وه".
مه‌حما خه‌لیل، نوێنه‌ری كوردانی ئێزدی له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "زانیاریمان پێگه‌یشتووه نزیكه‌ی 600 كچ و ژنی كوردی ئێزدی له‌ناو كه‌مپی هۆڵن، خێزانه‌كانیان هه‌وڵێكی زۆریان داوه بێ ئه‌نجام بووه، چونكه كه‌مپی هۆڵ زۆر پاشماوه‌ی داعشی له خۆ گرتووە، به‌ڵام ئێمه ده‌سته‌وه‌ستان نابین، نووسراوێكی فه‌رمییم ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د شیاع سودانی و قاسم ئه‌عره‌جی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو توانایه‌ك بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و كچ و ژنه ئێزدییانه‌ی ناو كه‌مپی هۆڵ".
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ئێزدی ده‌شڵێت، بڕیاره نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مانگی سووری نێوده‌وڵه‌تی و مانگی سووری عێڕاقی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له‌ڕێی خۆیانه‌وه هه‌وڵی ڕزگاركردنیان بده‌ن".
مه‌حما خه‌لیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "جگه له كه‌مپی هۆڵ، ژماره‌یه‌ك كچ و ژنی ڕفێندراوی ئێزدی له‌ناو زیندانه‌كانی سووریاش ڕفێندراوانی كوردی ئێزدی هه‌ن، تا ئێستا دوو له زیندانییانی كوردی ئێزدی ڕزگاربوونه، به‌دوای ئه‌وانی دیکەدا ده‌گه‌ڕێین تا هه‌موویان ڕزگار بکەین.
قائید میرۆ