Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 22 DEC 2024 18:19 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی: سەرەخۆشی خۆم بۆ خەڵک و حکوومەتی ئەڵمانیا دەردەبڕم
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە حکوومەت و بنەماڵەی قوربانییانی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی یەکێک لە بازاڕەکانی شاری ماگدێبورگی ئەڵمانیا دەکات.

شەممە، 21-12-2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو (هەینی، 20-12-2024)ـی یەکێک لە بازاڕەکانی شاری ماگدێبورگی ئەڵمانیا بڵاو کردەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، "خەمبار و شۆک بووم بە هێرشە مەترسیدارەکەی بازاڕیی کریستمس لە شاری ماگدێبورگی ئەڵمانیا."

سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "سەرەخۆشی خۆم بۆ خەڵک و حکوومەتی ئەڵمانیا دەردەبڕم، بیرمان لای قوربانییان و خێزانەکانیانە لەم کاتەدا سەختەدا."




دوایین هەواڵەکان

"لە زاخۆ ئەم پرۆژانە ئەنجام دراون"

SUNDAY, 22 DECEMBER 2024 16:12:54

زاخۆ  -KDP.info- دوای ئەوەی زاخۆ بووە ئیدارەی سەربەخۆ، لە ١٠ کەرتی جیاجیا ٣٣٤ پڕۆژە بە گوژمەی ٣٥٠ملیار دینار ئەنجامدراون.

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

SUNDAY, 22 DECEMBER 2024 14:12:37

ھەولێر-KDP.info-  باره‌گای بارزانی چەند پەیامێکی سەرەخۆشی راگەیاند کە ئەمانەی خوارە دەقەکانیەتی:

 

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى به‌رگریى ئیتاڵیا

SUNDAY, 22 DECEMBER 2024 11:12:47

هەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2024/12/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ به‌ڕێز گویدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زیرى به‌رگریى ئیتاڵیا كرد.

 
فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا: شانازیەکی گەورەیە کە فەرماندەیی هێزەکانی ئیتاڵیا لە کوردستان دەکەم

SUNDAY, 22 DECEMBER 2024 09:12:44

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی تۆمماسۆ سانسۆنی کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و  ژمارەیەك لە فه‌رمانده‌ و ئەفسەرانی باڵای هێزی پێشمەرگە و تیمێکی ڕاوێژکارانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، لە بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی ئیتاڵیا لە هەولێر، ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕ و رادەستكردنی ئەركی فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان لە (کۆڵۆنێڵ سیرۆ فۆرتی) بۆ (کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیلۆ ئاندریۆتۆلا) بەڕێوەچوو.

 
سەرۆکی حکوومەت و کۆنگرێسمان واڵتز پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ دەکەن

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 22:12:35

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری دەستنیشانکراویی ئاسایشی نیشتمانیی لە حکوومەتی داھاتووی ئەمەریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد و باسیان لە دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact