Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 24 DEC 2024 22:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئاگاداریەک لە وەزارەتی ناوخۆوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوا لە ھەموو فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندان لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات ئەوانەی کارتی نیشتیمانیان دەرنەھێناوە پێویستە بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەراتی کارتی نیشتیمانی تایبەتمەندی خۆیان بکەن بۆ دەستپێکردنی مامەڵەکانیان.

ھێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ داوا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەکات ئاگاداری ھەموو فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانتان بکەن ئەوانەی بە ھەر ھۆکارێک کارتی نیشتیمانیان دەرنەھێناوە، پێویستە بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەراتی کارتی نیشتیمانی تایبەتمەندی خۆیان بکەن بۆ دەستپێکردنی مامەڵەو لایەنی کەم دەرھێنانی وێنەی تۆماری ئەلیکترۆنی (صورە قید الکترونی) کە ژمارەی تایبەتی کارتی نیشتیمانی تێدا دەنووسرێت.

ھاوکات ھەر لە ئاگادارکردنەوەکەدا ھاتووە، ئەوەی بە ھەر ھۆکارێک دەستی ناگاتە بەڕێوەبەرایەتی خۆی، بەتایبەت ئەوانەی ناوچە کوردستانیەکانی ماددەی ١٤٠، دەتوانن سەردانی بەشی تۆماری ناوەندی لە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەو کارتی نیشتیمانی ھەولێر یان دھۆک بکەن بۆ ئەوەی بەپەلە کارەکانیان بۆ ڕایی بکرێت.

لە نووسراوەکەشدا ھاتووە کە ئەمە بەشێکە لەو داواکاری و پێداویستییانەی حکوومەتی ئیتیحادی داوای کردووە و کاریگەری دەبێت لەسەر مووچەی ھەر کەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت. بۆیە تکایە بەپەلە گشتاندن بکەن ئاگاداری ھەموو ئەوانە بکەنەوە کە کارتی نیشتیمانیان دەرنەھێناوە.

دەقی نووسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان:




دوایین هەواڵەکان

‎پرسەنامەیەک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە

TUESDAY, 24 DECEMBER 2024 20:12:19

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەری دیاری کورد (مامۆستا فەتاح ئەمیری)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

 

نوێنه‌ری ئه‌نه‌كه‌سە تایبەت بۆ KDP، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیان لەگەڵ مەزلوم عەبدی و شاندی ئەمریکاو فەرەنسا دەخاتە ڕوو

TUESDAY, 24 DECEMBER 2024 19:12:22

دهۆك -KDP.info- نوێنه‌ری ئه‌نه‌كه‌سه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نه‌كه‌سه‌ و مه‌زلوم عه‌بدی ته‌نیا بۆ لێكتێگه‌یشتن بووه‌،  ئه‌نه‌كه‌سه‌ مه‌رجی هه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێکكه‌وتن. 

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح

TUESDAY, 24 DECEMBER 2024 19:12:30

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند

نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزبایى له‌ مه‌سیحییان ده‌كات

TUESDAY, 24 DECEMBER 2024 18:12:40

ھەولێر-KDP.info- به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى یاد و جه‌ژنه‌كانى كریسمس و له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیحه‌وه‌ (سڵاوى خواى لێ بێت)، به‌ گه‌رمى و له‌ دڵه‌وه‌ پیرۆزبایى له‌ هاووڵاتییانى ئازیزى مه‌سیحیمان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له‌ ته‌واوى جیهانى مه‌سیحى ده‌كه‌م

پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی بە بۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح

TUESDAY, 24 DECEMBER 2024 18:12:19

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact