هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاشكرای كرد، "وردبینی بۆ ناوی 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كردووه، له قۆناغی دووه‌م زەوییان پێدەدرێت".
سه‌ربه‌ست مه‌ولود، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئه‌مساڵ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌رچووه و له قۆناغی یه‌كه‌مدا ڕه‌زامه‌ندی بۆ پازده‌هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌ركرا، تا سوودمه‌ندبن له وه‌رگرتنی زه‌وی، ناوی فه‌رمانبه‌ره‌كان ڕەوانه‌ی شاره‌وانی سنووره‌كانیان كرا و به‌شێكی زۆریان سوودمه‌ندبوونه له وه‌رگرتنی پارچه‌یه‌ك زه‌وی، ئه‌وانه‌شی ڕه‌زامه‌ندیان هه‌یه له‌سه‌ر شاره‌وانی وه‌ستاوه زه‌وی ئاماده بێت، ئه‌وانیش سوودمه‌ند ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گوتی"لیستێكی دیكه‌ی فه‌رمانبه‌ران وردبینی بۆ كراوه و 150 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، ئه‌وانیش ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێن، دوای ده‌رچوونی فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ناوه‌كان ڕه‌وانه‌ی شاره‌وانییه‌كان ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی زه‌وی بكرێت.
سه‌ربه‌ست مه‌ولود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "لیستی ئه‌مجاره كه ناوی 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له خۆ ده‌گرێت زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی تێدایه، ئه‌و ناوانه‌ی له سلكی سه‌ربازیش ته‌واوبوونه و ڕاده‌ستكراون، ئه‌وانیش ئەمجارە سوودمه‌ند ده‌بن، پرۆسه‌كه تا كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بێت و حكوومه‌ت زۆر به جیدی كار بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌كات.
قائید میرۆ