Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 22 DEC 2024 18:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی لەسەر گۆڕینی ناونیشانی سەدان فەرمانبەر دەدات
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی لەسەر گۆڕینی ناونیشانی سەدان فەرمانبەرانی گرێبەست دەدات.

لە نووسراوێكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران كە لە ڕۆژی 9-12-2024 ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی كراوە، ئاماژە بەوەدراوە كە به‌ ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانی ڕەزامەندیی لەسەر گۆڕینی ناونیشانی فەرمانبەرانی گرێبەست بەپێی بڕوانامەكانیان دراوە، ئەوەش خراوەتە ڕوو كە مووچەكانیان بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 دەبێت.

لەگەڵ نووسراوەكەشدا ناوی سەدان فەرمانبەری گرێبەستی وەزارەتی شارەوانی هاوپێچ كراوە كە بەسەر دیوانی وەزارەت و سەرۆكایەتییەكانی شارەوانیی هەولێر و سلێمانی و دهۆك دابەش بوونە و بڕیارەكە دەیانگرێتەوە.

هاوكات بەپێی ڕێنمایی ژمارە 10ـی ساڵی 2019ـی وەزارەتی دارایی و ئابووری، مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست بەمشێوەیە:

- بێ بڕوانامە 250 هەزار دینار.

- بڕوانامەی سەرەتایی 275 هەزار دینار.

- بڕوانامەی ناوەندی 300 هەزار دینار.

- بڕوانامەی ئامادەیی 350 هەزار دینار.

- دبیلۆم 400 هەزار دینار.

 - شۆفێری ئۆتۆمبێلی بچووك 450 هەزار دینار.

مووچەی بێ بڕوانامەكان و شۆفێر و باخەوان و پاسەوان و سەرجەم جۆرەكانی دیکەش بەمشێوەیە:

- شۆفێری ئۆتۆمبێلی بچووك 450 هەزار دینار

- شۆفێری ئۆتۆمبێلی گەورە  500 هەزار دینار

- شۆفێری ئۆتۆمبێلی قورس 650 هەزار دینار

- ئیشپێكەری مۆلیدە - ئیشپێكەری مزەخە  350 هەزار دینار

- ئیشپێكەری كارگە 500 هەزار دینار

- پاككەرەوەی شارەوانی 450 هەزار دینار

- باخەوان 400 هەزار دینار

- كارەباچی 350 هەزار دینار

- پاسەوان  350 هەزار دینار

 




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ ئیسماعیل به‌شیكچى كرد

SUNDAY, 22 DECEMBER 2024 18:12:38

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2024/12/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئیسماعیل به‌شیكچى، بیرمه‌ند و كۆمه‌ڵناس و نووسه‌رى دیارى تورك و دۆستى گه‌لى كورد، سوپاس و پێزانینى گه‌لى كوردستانى بۆ پشتگیرى و به‌رگریكردنى له‌ مافه‌كانى گه‌لى كورد دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیى له‌ ئه‌رك و كاره‌كانى وه‌قفى ئیسماعیل به‌شیكچى، به‌تایبه‌تى له‌ بواری كوردۆلۆژیدا كرد.

"لە زاخۆ ئەم پرۆژانە ئەنجام دراون"

SUNDAY, 22 DECEMBER 2024 16:12:54

زاخۆ  -KDP.info- دوای ئەوەی زاخۆ بووە ئیدارەی سەربەخۆ، لە ١٠ کەرتی جیاجیا ٣٣٤ پڕۆژە بە گوژمەی ٣٥٠ملیار دینار ئەنجامدراون.

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

SUNDAY, 22 DECEMBER 2024 14:12:37

ھەولێر-KDP.info-  باره‌گای بارزانی چەند پەیامێکی سەرەخۆشی راگەیاند کە ئەمانەی خوارە دەقەکانیەتی:

 

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى به‌رگریى ئیتاڵیا

SUNDAY, 22 DECEMBER 2024 11:12:47

هەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2024/12/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ به‌ڕێز گویدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زیرى به‌رگریى ئیتاڵیا كرد.

 
فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا: شانازیەکی گەورەیە کە فەرماندەیی هێزەکانی ئیتاڵیا لە کوردستان دەکەم

SUNDAY, 22 DECEMBER 2024 09:12:44

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی تۆمماسۆ سانسۆنی کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و  ژمارەیەك لە فه‌رمانده‌ و ئەفسەرانی باڵای هێزی پێشمەرگە و تیمێکی ڕاوێژکارانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، لە بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی ئیتاڵیا لە هەولێر، ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕ و رادەستكردنی ئەركی فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان لە (کۆڵۆنێڵ سیرۆ فۆرتی) بۆ (کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیلۆ ئاندریۆتۆلا) بەڕێوەچوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact