Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 26 DEC 2024 23:30 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

٦ ھەزار و ٥٠٠ پێگەی شوێنەوار لە کوردستان ھەن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری کاروباری شوێنەواری لە بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ھەرێمی کوردستان بە دەیان تیم لە ١٥ وڵاتی بیانی کاری شوێنەواری دەکەن، کە پێشتر لە ھەرێم زیاتر لە ٣ ھەزار پێگەی شوێنەواری ھەبوون و ئێستاش گەیشتووەتە نزیکەی ٦ ھەزار و ٥٠٠ پێگەی شوێنەواری.

محەمەد لەشکری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ھۆکاری فۆکسی تیمە بیانییەکان لەسەر ناوچە شوێنەوارییەکانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کاتی خۆی رژێمی پێشووی عێراق رێگەیان بە تیمە بیانییەکان بۆ ھەرێم نەدەدا و لە ساڵانی ١٩٥٠ یەک دوو دانە کرا و لە سەردەمی رژێمی بەعسیشدا بە یەکجاری رێگرییان لە تیمەکان کرد، بۆیە ئەوان فۆکسیان زیاتر لەسەر ھەرێمی کوردستانە و لە ساڵی ٢٠٠٩وە بە رێژەیەکی بەرچاو ھاتوون بۆ ھەرێم، کە تا ئێستا تیمی ١٥ وڵات ھاتوون لە ئەورووپا و ئەمەریکا و لە ناو وڵاتانیش بەریتانیا و پۆڵەندا و ئەڵمانیا و سکوتلەندا و بەرشەلۆنە و یۆنان و فەڕەنسا، کە حەوت تیمیان ھەیە و ئیتالیا ١١ تیم و ئەڵمانیا ١٠ تیم کار دەکەن و بەردەوامیش زیاد دەبن.

لەشکری گوتیشی: ئێمە دوو جۆر گرێبەستمان لەگەڵ تیمەکان ھەیە، ٣ ساڵی و ٥ ساڵی، کە بەشێکی زۆریان گرێبەستیان نوێ دەکەنەوە و تیم ھەیە ١٥ ساڵە کار دەکات، ئێستاش زیاتر لە ٦ ھەزار و ٥٠٠ پێگەی شوێنەواریمان ھەیە، جگە لە خانووە کەلەپوورییەکان، کە ھێشتا داتایەکی دروستمان نییە، لە کاتێکدا پێشتر زیاتر لە ٣ ھەزار پێگەی شوێنەواریمان ھەبوو و تا ئێستا ڕووپێو بۆ ٤٥%ی ئەو پێگانە کراوە و ئەوەی دیکەش ماوە بەھۆی باری ئەمنی و ئاڵۆزیی ناوچەکان، ناتوانن لە سنوورەکان نزیک ببنەوە، ئەوە جگە لە ناوچە کوردستانییەکان.

 

ناوبراو باسی لەوەش کرد: ئەمساڵ ٧٦ کەیسی دەستدرێژیکردن بۆ سەر پێگە شوێنەوارییەکان دراونەتە دادگا، کە ژمارەیان زۆرە و کەیس ھەیە بە گرووپ ئەو کارەیان کردووە و ١٦ کەیسیش دواخراون و ئەوانەی دیکەش ماون، ھەیە سەرپێچیی بەردەوام و ھەشە دزیکردنە، ئەوەی دزیکردن جار ھەیە دیاری نەکراوە و دوورەدەستن، چونکە ژمارەی پێگەکان زۆرە و کۆنتڕۆڵکردنیان زەحمەتە، بۆیە ھەرچۆنێک بێت ھەوڵمان داوە ھۆشیاری بڵاو بکەینەوە و پارێزگارییان لێ بکەین.

دەشڵێ: پێویستە لە شوێنە گشتییەکانی وەکو قوتابخانە و نەخۆشخانە و ئەنجوومەنی گوندەکان، ھۆشیاری بڵاو بکرێتەوە و باسی شارستانیەتی خۆمان بکەن، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە پێگە شوێنەوارییەکان بکرێت، کە سزای دەستکاریکردنی شوێنی شوێنەواری، زۆر قورسە.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

کرمانج عیزەت بۆ KDP: پلانی پارتی خۆی لە دوو خاڵدا دەبینێتەوە

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 21:12:22

سۆران-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٦ی پارتی دەڵێت، پارتی بەشێکە لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بە ئومێدەوە پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەین و پارتی ئامادەکاریی کردووە بە پلانێکی گەورە دەچێت ساڵی نوێ.

 

خانی بۆ KDP: ئەمساڵ داھاتی سەرچاوەکانی ئاو کەمترە لە پار

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 18:12:16

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ داھاتی سەرچاوەکانی ئاو بەھۆی کەمی بارانبارین تا ئەم ساتەوەختە کەمترە لە پار، بەڵام ھێشتا لە سەرەتای وەرزی زستانین، ئەگەری بارانبارین تا ناوەڕاستی مانگی پێنج ھەیە و پلانی کۆکردنەوەی ئاومان ھەیە.

 

ساڵی نوێ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند ده‌بن له‌ وه‌رگرتنی زه‌وی

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 15:12:05

هه‌ولێر -KDP.info- به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی پێی وایه‌ له‌ ساڵی نوێ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ند ده‌بن له‌ وه‌رگرتنی پارچه‌ زه‌وی و نزیكه‌ی 400 هه‌زار فۆرم گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌ت.

 

له‌ زاخۆ 25 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ڕاده‌گه‌یەندرێ

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 14:12:36

زاخۆ- KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ ساڵی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ و دەبێتە ساڵی زیاتر گرینگیدان به‌ كه‌رتی پیشه‌سازی له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ".

 

ماڵپەڕی KDP ئاماری پڕۆژەکانی حکوومەتی ھەرێم لە پارێزگای دھۆک بڵاودەکاتەوە

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 13:12:53

دھۆک-KDP.info- بەپێی ئامارێکی پارێزگای دھۆک ئەو پڕۆژانەی لە کابینەی نۆیەم لەو پارێزگایە ئەنجامدراوە، ھەزار و ٣١٤ پڕۆژەیە بە گوژمەی زیاتر لە ٣ ترلیۆن و ١٠٧ ملیار دینار.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact