ھەولێر-KDP.info- رۆژی پێنجشەممە 5ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئانیل بورا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕال.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی هەردوولا و جەخت لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کرایەوە.
دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارەبوو.